سەباحەت تونجەل و سەلما ئیرماک دەستیان بەمانگرتن کرد

هاوسەرۆکی دەبەپە سەباحەت تونجەل و سیاسەتمەداری کورد سەلما ئیرماک لە زینداندا دژ بە گۆشەگیری ئیمرالی و بۆ پشتیوانی لە لەیلا گیوڤەن مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند.

مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عبدولا ئۆجالان کە کوردستان، تورکیا و وڵاتانی جیهان بە پێشەنگی پارلەمانتاری زیندانیکراوی هەدەپە لەیلا گیوڤەن بەرفراوانتر دەبێت.  
لەو چوارچێوەیەدا، هاوسەرۆکی دەبەپە سەباحەت تونجەل و سیاسەتمەداری کورد سەلما ئیرماک لە زیندانی کاندرای تورکیا لە دژی گۆشەگیری ئیمرالی و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی لەیلا گیوڤەن کە ٦۸ ڕۆژی پڕکردوەتەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن بەشێوەی بێوادە کردوە.

هـ.هــ