لە سلێمانی سەبارەت بە هاوسەرگیری تەمەن منداڵ سیمینارێک بەڕێوەچوو

لە سلێمانی سەبارەت بە هاوسەرگیری تەمەن منداڵ سیمینارێک بەڕێوەچوو

بە دەسپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵات (ڕووناک) سیمینارێک لەسەر هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە ئێران و ئەفغانستان و هەروەها توند و تیژی بەرامبەر ژنان لە باشووری کوردستان بەڕێوەچو، بە ئامادەبونی ڕێکخراوی ڕوناک، پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە، حیزبی هەمبەستگی ئەفغانستان سیمینارەکە پێشکەشکرا.

خاتون کەژاڵ کە ئەندامی پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە لە سەرتای سیمینارەکەدا باسی لە کێشەکانی ژن کرد و هەروەها پڕۆژەی چارەسەری بۆ بابەتەکە خستە ڕو، خاتون کەژاڵ سەبارەت بە گرینگی سیمینارەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (anf) ی ڕاگەیاند:" پڕۆژەکەمان لە ئەنجامی بەرزبونەوەی ئاماری ژن کوشتن دروست بوە لەسەر ئاستی باشوری کوردستان، ئامانجمان لە دروست بونی ئەم پڕۆژەیە بە دەنگ هاتنەوەی ژنانە و داکۆکی کردنە لە مافەکانی ژن. دەمانەوێت چالاکێکانمان فراوانتر بکەین بەڵام بەداخەوە ڕێگریمان لێ دەکرێت لە لایەن دەسەڵاتەوە".

هەروەها شایجە کەلهوڕ ئەندامی ڕێکخراوی ڕوناک بە ئاژانسی هەواڵی فورات(anf) ی ڕاگەیاند:" لە سیمینارەکەدا کێشەی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خرایە ڕوو بەڵام ئێمە ناتوانین بە سیمینارێک بەر لەو کێشانە بگرین کە ڕوبەڕوی ژن دەبێتەوە بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو سیاسەتەی حکومەتی ئێران پەیڕەوی دەکات، تەواوی خێزانەکانی بێ چارەکردوە بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو کێشە و بەربەستانە فراوانتر دەبێت".

لە سیمینارەکەدا سینیڤزیۆنێک پێشکەشکرا سەبارەت بە زەواجی ژن لە تەمەنی منداڵیدا وهەروەها توند و تیژی بەرامبەر ژنان و ئامارەکانی ژن کوشتن لە ناوچەکە.

ک-ش