هاوشاره‌داری ناوچه‌ی پاسوور سادیه سوه‌ر باران، ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دوای ١١ ڕۆژ بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو و خرایه به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئی»ی ئامه‌د. دوای ٩ ڕۆژ، ناوبراو گواسترایه‌وه بۆ ناوچه‌ی جورنێ ڕه‌ش له ڕوحا. مانگی نیسانیش كاتێك له جورنێ ره‌ش بۆ به‌ندیخانه‌ی عوسمانیه گواسترایه‌وه، ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی درا. ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زۆردارییه له به‌ندیخانه‌ی عوسمانیه به‌رده‌وامه.
مه‌له‌ك باران كچی سادیه سوه‌ر باران و پارێزه‌ر ئیلهان ئۆنگۆر سه‌رۆكی لقی ئه‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF دوان.
پاسه‌وانه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر زیندانییان
مه‌له‌ك باران كه ٢٠ی حوزه‌یران دایكی خۆی بینیوه، ده‌ستنیشانی كرد كه دایكی ئه‌شكه‌نجه دراوه و به‌هۆی لێدانه‌وه جه‌سته‌ی شین بووه‌ته‌وه. گوتیشی: دایكم گوتی «هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كاتێك پاسه‌وانه ژنه‌كان بۆ سه‌رژمێریكردن هاتنه نێو قاوش، پاسه‌وانی پیاویشیان له‌گه‌ڵ بوو. ئێمه له دژی ئه‌وه وه‌ستاینه‌وه، ئه‌وانیش له هه‌موومانیان دا.» به گوێره‌ی قسه‌ی دایكم له دوای ڕووداوی لێدان، دیسان به هه‌وه‌س لێیان داون. له دوای ڕووداوه‌كه ته‌نیا جارێك یه‌كترمان بینی. دواتر ئه‌ویان خسته قاوشه‌وه.
ناتوان زانیاری وه‌رگرن
مه‌له‌ك باران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له دۆخی ئاسایی‌دا دوو هه‌فته جارێك له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ دایكی قسه ده‌كات، گوتی: ڕۆژی شه‌ممه ده‌بوایه ته‌له‌فۆنی كردبا، به‌ڵام نه‌یكرد. من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ به‌ندیخانه گرت، پرسیارم لێ كردن كه بۆچی دایكم ته‌له‌فۆنی نه‌كردووه، گوتیان «ناتوانین زانیاری بده‌ین». ڕێكخراو و پارته‌سیاسییه‌كان پێویسته سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر بارودۆخی زیندانییان له به‌ندیخانه‌ی عوسمانیه. به‌ڕاستی دۆخه‌كه زۆر خراپه.
زۆر جار لێیانداوه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك زانیاری ده‌رباره‌ی سادیه سوه‌ر باران وه‌رنه‌گیرا، پارێزه‌ر ئیلهان ئۆنگۆر سه‌رۆكی لقی ئه‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌وڵه‌كانی خسته گه‌ڕ و چووه به‌ندیخانه‌ی عوسمانیه و هاشاره‌داره‌كه‌ی بینی. پارێزه‌ر ئیلهان ئۆنگۆر له‌وباره‌یه‌وه گوتی: كاتێك ئه‌ویان هێنایه به‌ندیخانه‌ی عوسمانیه، ناچاریان كرد به‌شێوه‌ی ڕووتكردنه‌وه بپشكنرێت. پێیان گوت «تۆ تێرۆریستی» و زۆر جار زه‌ختیان لێ كرد كه هه‌ستێت و دا‌نیشێت. بێگومان سوكایه‌تیشیان پێكردووه.
نه‌خۆشی ڕه‌بۆشیان خسته قاوشه‌وه
پارێزه‌ر ئۆنگۆر به‌بیری خسته‌وه كه سادیه سوه‌ر نه‌خۆشیی ڕه‌بۆی هه‌یه و گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، سزای خستنه قاوشیان بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ به‌سه‌ردا سه‌پاند. پێی گوتم كه قاوشه‌كه شوێنێكی زۆر خراپه. هه‌زاران قونچكه جگه‌ره و زبڵی لێیه، زۆر پیسه. ٤ ڕۆژ له له قاوشه‌كه هێڵدرایه‌وه، جگه له‌مه‌ش «سزای دیسپلین»یان بۆ بڕیوه‌ته‌وه. ده‌رباره‌ی بارودۆخی خۆی، نامه‌ی بۆ زۆر سازی و وه‌زاره‌ت دا، به‌ڵام وه‌ڵامی نامه‌كانی نه‌دراوه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌كانیش باسی ناكه‌ن.
ئه‌و پارێزه‌ره هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان وه‌ك لقی ئه‌ده‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بابه‌ته‌كه‌یان خستووه‌ته ڕۆژه‌ڤی ئیداره‌ی به‌ندیخانه‌كه، وه‌زاره‌تی داد و په‌رله‌مان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان نه‌كردووه.
پارێزه‌ر ئیلهان ئۆنگۆر ئاماژه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌ی هه‌وه‌سی ده‌ره‌وه‌ی قانوون كرد و داوای له ڕای گشتی كرد كه ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیار بێت. هه‌روه‌ها داوای له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد كرد لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكه‌ن.
s.m