شاندی ژنانی هەدەپە سەردانی تەڤگەری ئازادییان کرد

شاندی ژنانی هەدەپە لە سلێمانی سەردانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان-یان کرد. لە سەردانەکەدا دەستنیشانکرا کە بە پێشەنگایەتی ژنان کورد بیرکردنەوە و تێڕوانینی هەرێمەکە دەگۆرێت.

شاندی ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ باشووری کوردستان، لەسلێمانی سەردانی تەڤگەری ئازادی-یان کرد. لە چاوپێکەوتنەکەدا فەلەکناس ئوجا پەرلمانتاری هەدەپە ئەوەی خستەڕوو کە بە پیشەنگایەتی ژنی کورد بیرکردنەوە هەرێمە دەگۆڕدرێت. ئوجا ئاماژەی کرد بە چالاکی مانگرتن لەخواردنەکەی لەیلا گیوڤەن و ئەوەی خستەڕوو کە ئاکەپە پاشەکشێ دەکات. ئوجا وتی، " دەوڵەت بەنیازە پێش بە  بەرخۆدان لە دژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بگرێت. بەڵام تێکۆشانی ژنی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان کاریگەری خۆی هەیە. هیچ شتێک ناتوانێت پێش بە تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و دیموکراسی بگرێت.

تاراحسێن :تێکۆشانی ژنان سەردەکەوێت

تاراس حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەستنیشانی کرد کە دەسکەوتەکان لەهەر چوارپارچەی کوردستان بە پیشەنگایەتی ژنان مسۆگەردەبێت و وتی، " هەر بۆیە ئێمە باش دەزانین کە بۆچی تێکۆشان دەکەین. ژنانی کورد بۆ گۆڕانکاری لە هەرێم تێکۆشان دەکەن، بۆ پێشخستنی دیموکراسی و ئازادی خەبات دەکەین. بەدڵنیاییەوە تێکۆشانی ئێمە کاریگەری خۆی لەسەرهەرێمەکە دابنێت و گۆڕان دروست دەکەین"

ک-ش