فشارەکان بۆ سەر ژن نیوز پەرە دەستێنێت

داواکاری گشتی ئەردۆغان فشارەکان لەسەر ژن نیوز زۆرتردەکات، سکاڵا لەدژی سەفییە ئاڵاگاش، بەڕێوبەری ئاژانسەکە تۆمارکرا. ئەو هەوالانەی کە بلاوی دەکەنەوە وەک تاوان ناوی لێبراوە.

ئەمە هەشتەمین جارە کە ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز دادەخرێت، ئەمرۆش بەهۆی ئەو هەواڵانەی بڵاویاندەکاتەوە، تۆمەتی "پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە" خرایە پاڵ سەفییە ئاڵاگاش، بەڕێوبەری ئاژانسەکە و سکاڵا لەدژی تۆمارکراوە

و وابڕیارە دانیشتنی دادگاکەی ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبچێت.

' لە سکاڵانانەکەدا ئەوهەالانە وەک تاوان ناولێبراوە'

لە سکاڵاناماکەدا باس لە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕڤانانی شەهیدی یەپەژە لە ئاژانسەکەدا کراوە، هەروەها باسکردن لە هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین وەک تۆمەت خراوەتە پاڵ ئاژانسەکە. هەروەها هەندێک لە نوسینەکانی ژنان کە بە پێنووسی ژنان دەنووسریت وەکوو تاوان چاویان لێ ئەکریت .

داواکاری گشتی دادگای کۆماریی ئامەد داوای پێنج ساڵ زیندانی بۆ سەفییە ئاڵاگاش کردووە.

ک-ش