فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد
هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) فیگه‌ن یوكسه‌كداغ به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له چالاكیی مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن، ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) فیگه‌ن یوكسه‌كداغ به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له چالاكیی مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن، ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له به‌ندیخانه‌ی كاندرا بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد. یوكسه‌كداغ بۆ پشتیوانی له مانگرتنه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٥١ ڕۆژه له زینداندا له مانگرتندایه، ده‌ستی به‌م چالاكییه كردووه.
به‌ر له یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د گوڵتان كشاناك-یش له زیندان ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ مانی له خواردن گرتبوو.
s.m