كاتێك ژنه‌پیشكه‌كان ته‌داوی ده‌كه‌ن، ڕیسكی مردن كه‌م ده‌بێت
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌مه‌ریكا كراوه، كاتێك ئه‌و ژنانه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیان ده‌دات له لایه‌ن ژنه‌پزیشكه‌كان ته‌داوی بكرێن، ڕێژه‌ی مردن كه‌م ده‌بێت.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌مه‌ریكا كراوه، كاتێك ئه‌و ژنانه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیان ده‌دات له لایه‌ن ژنه‌پزیشكه‌كان ته‌داوی بكرێن، ڕێژه‌ی مردن كه‌م ده‌بێت.
زانكۆی هارڤارد، مینه‌سۆتا و سانت لۆوس لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی فلۆریدا كردووه كه جه‌ڵته‌ی دڵ لێیانداون. ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه له گۆڤاری زانستیی (Proceedings of the National Academy of Sciences (PNAS بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، كاتێك ته‌داویی ژنانی نه‌خۆش كه جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داون به ده‌ستی ژنه‌پزیشكه‌كان بكرێت، ڕێژه‌ی مردنی نه‌خۆشه‌كان ٥,٤% كه‌م ده‌بێت. پسپۆڕان ده‌ستنیشانیان كرد كه ڕێژه‌ی ٥% له ڕووی هه‌ژماره‌وه زۆر گرینگه.
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه دۆسیه‌ی كلینیكی ٥٠٠ هه‌زار نه‌خۆشی ساڵانی ١٩٩١ تا ٢٠١٠ هه‌ڵسه‌نگێنراون. له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی مردنی ئه‌و ژنانه‌ی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ڕه‌وانه‌ی فریاگوزاری به‌په‌له كراون، ١١,٩%-ه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پزیشكێكی ژن ده‌ست به ته‌داویی نه‌خۆشێكی ژن بكات كه جه‌ڵته‌ی دڵی لێداوه، ڕێژه‌ی مردن بۆ ٥,٤ كه‌م ده‌كات.
پێشتر له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتبوو كه له كاتی جه‌ڵته‌ی دڵدا ڕێژه‌ی مردنی ژنان له پیاوان زیاتره. به‌هۆی دره‌نگ ته‌داوی كردن و دره‌نگ خۆگه‌یاندنه فریاگوزاری به‌په‌له، ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌مرن زۆره.
s.m