كه‌ژه‌كه: ده‌بێ جێی ئه‌و ژنانه پڕبكرێته‌وه كه زیندانی ده‌كرێن
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی ژنانی كرد و ڕایگه‌یاند، ده‌بێ جێی ئه‌و ژنانه پڕ بكرێته‌وه كه به‌هۆی تێكۆشانی دژ به فاشیزم زیندانی ده‌كرێن.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی ژنانی كرد و ڕایگه‌یاند، ده‌بێ جێی ئه‌و ژنانه پڕ بكرێته‌وه كه به‌هۆی تێكۆشانی دژ به فاشیزم زیندانی ده‌كرێن.
كۆردیناسیۆنی كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی شه‌رمه‌زار كرد كه له ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستیان پێكردووه. كۆردیناسیۆنهكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ٥٩ ژن ده‌ستگیركراون.
هه‌زاران ساڵه ژنان ته‌سلیم نه‌بوونه و ناشبن
كه‌ژه‌كه سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنان هه‌رگیز ته‌سلیم نه‌بوون و هه‌رگیزیش ته‌سلیم نابن. ڕایگه‌یاند: «دوژمنایه‌تی له به‌رانبه‌ر ژنان هه‌م له توركیا و هه‌م له جیهان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت درێژه به كۆیلایه‌تیی ژن بده‌ن. هه‌موو ڕۆژێك ڕووداوی قڕكردنی سه‌ر ژنان، ده‌ستدرێژی، تووندوتیژی و ده‌ستگیركردن تۆمار ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات كه له تێكۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یه‌كسانی ده‌ترسن. پێویسته بزانن كه ژنان هه‌زاران ساڵه له به‌رانبه‌ر فاشیزم و كاره‌ساتی باوكسالاری ته‌سلیم نه‌بوونه و ته‌سلیمیش نابن. ده‌وڵه‌تی فاشیست، زایهندپارێز و باوكسالار هه‌رگیز سه‌رناكه‌وێت.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه‌دا هاتووه: «ده‌وڵه‌تی فاشیست بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، ڕه‌وایه‌تی به به‌رده‌وامیدان به قڕكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌دات. به‌ڵام ڕاستییه‌ك هه‌یه كه له ڕۆزا-كان هه‌تا زیلان، نووده‌م و مه‌دیا-كان كه‌له‌پووری به‌رخۆدان و تێكۆشان هه‌یه. هه‌ر كه دڕنده‌كان بێ هێز ده‌بن، ده‌ست به هێرش ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هێرش و قڕكردن شتێك به‌ده‌ستبێنن. ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بێت، هێرش ده‌كات. پێویسته هه‌موو كه‌س بزانێت كه ئه‌م هێرشانه‌ی سه‌ر ژن ته‌نیا له‌سه‌ر لایه‌نه دیموكراتیك و ئازادیخوازه‌كان نابێت.»
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان شكست دێنن
كه‌ژه‌كه باسی له گرینگی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كردووه و ڕایگه‌یاندووه، «هیچ ئۆپه‌راسیۆن، گرتن و قڕكردنێك ناتوانێت ببێته ڕێگر له شكستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیست له‌سه‌ر سندووقه‌كان. له ئێستاوه به كه‌شوهه‌وایه‌كی سه‌خت هه‌وڵ ده‌درێت به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رته‌سك بكرێته‌وه، به‌ڵام به تێكۆشانی ژنان، جیهانێكی یه‌كسان و ئازادیخواز مومكینه.»
«پێویسته شوێنی هه‌ر ژنێك كه ده‌ستگیر ده‌كرێت، پڕ بكرێته‌وه. پێویسته ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌وه بێت كه بۆشایی له‌و ڕێكخراو، پارت و بزووتنه‌وانه‌ی له دژی فاشیزم به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، دروست نه‌بێت. ده‌ستگیركردن، زیندانیكردن و لهكاردوورخستنهوه له ئه‌نجامی تێكۆشانی دژ به فاشیزمه. هه‌ر بۆیه پێویسته له فاشیزم نه‌ترسێین و بزانین كه فاشیزم په‌رت و بڵاوده‌بێت. به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه خۆڕێكخستنتان به‌هێز بكه‌ن.»
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، پێویسته هه‌موو ژن و كۆمه‌ڵگه‌كان بزانن كه هه‌ر وه‌ك چۆن له دژی به‌رزترین ئاستی دڕندایه‌تی كه داعشه تێكۆشاین و سه‌ركه‌وتین، هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه له دژی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ی فاشیست تێ‌بكۆشین و سه‌ركه‌وین.
«ئێمه ناترسین و هێز، ئیراده و جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه ڕژێمی ئه‌ردۆغان پێكدابدهین. به گرتن و كۆمه‌ڵكوژیی هه‌رگیز كۆتایی به ژنان نه‌هات. شوێنی هه‌ر ژنێك كه ده‌گیرێت و ده‌كوژرێت، پێویسته به ده‌یان ژن پڕ بكرێته‌وه. ئه‌مه كراوه و ده‌شكرێت.»
بانگه‌واز بۆ تێكۆشین و پشتگیری
كه‌ژه‌كه له‌پێناو تێكۆشین و پشتگیری ڕایگه‌یاند: «له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ژنانی كورد، داوا له ژنانی تورك، عه‌ره‌ب، چه‌ركه‌ز، ئاشوور، لاز، ئه‌رمه‌ن و هه‌موو ژنانی توركیا ده‌كه‌ین له دژی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش تێبكۆشن و پشتیوانییه‌كان به‌هێز بكه‌ن. كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ر ژنێكی كرێكار، سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌كادیمیست، ڕه‌نجده‌رانی ماڵ، پارێزه‌ر، دكتۆر، هونه‌رمه‌ند و خوێندكاران له دژی فاشیزم ڕاپه‌ڕن. فاشیزم به تێكۆشانی هاوبه‌ش شكست دێنێت. ترس و بێده‌نگی به واتای هاوكارییه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی دڕنده. پێویسته له‌بیری نه‌كه‌ین كه هه‌ر له كۆنه‌وه ئێمه بۆ تێكۆشانی ژنان به‌رپرسیاره‌تیمان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ده‌وله‌تی فاشیست له هه‌ر ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنێك په‌شیمان ده‌بێته‌وه.»
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه)دا هاتووه: «ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا له هه‌موو ژنان ده‌كه‌ین پشتگیریی ئه‌و ژنانه بكه‌ن كه ده‌ستگیر و زیندانی ده‌كرێن. باوه‌ڕمان وه‌هایه كه به خۆڕێكخستنی ژنان فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین.»
s.m