كه‌ژه‌كه‌: ڕاستیی په‌كه‌كه‌ ڕاستیی ژنی ئازاده‌

كه‌ژه‌كه‌ پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: «ڕاستیی په‌كه‌كه‌، ڕاستیی گه‌لان و مرۆڤایه‌تییه‌. ڕاستیی په‌كه‌كه‌ ڕاستیی ژنی ئازاده‌.»

كۆردیناسیۆنی كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه‌) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، «پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه‌ ٤٠ ساڵ له‌ دوای خۆی جێده‌هێڵێت. پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ، شه‌هیده‌كانمان، گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی خۆڕاگر و هاوڕێیان ده‌كه‌ین.»

له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه‌دا هاتووه‌:

«ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتییه‌كه‌مان پپڕۆسه‌ی ئافراندن، به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌. له‌م ڕووه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ وره‌یه‌، ئه‌خلاقه‌ و تێكۆشانێكی گه‌وره‌یه‌. ڕاستیی په‌كه‌كه‌، ڕاستیی گه‌لان و مرۆڤایه‌تییه‌. ڕاستیی په‌كه‌كه‌ ڕاستیی ژنی ئازاده‌. ئه‌و٤٠ ساڵه‌ی تێپه‌ڕیون، ساڵی سه‌ركه‌وتنن به‌ نوێنه‌رایه‌تیی مرۆڤایه‌تی و ژنان.

په‌كه‌كه‌ هیوای مرۆڤایه‌تی سه‌رله‌نوێ زیندوو كرده‌وه‌

پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌، له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌ییدا بووه‌ته‌ ناونیشانی ئافراندنی به‌هاكان. په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ پێشه‌نگی سۆسیالیزمی دیموكراتیك، پێداگری له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پارتیی ژنانه‌، له‌ به‌رانبه‌ر هه‌لومه‌رجه‌ تایبه‌ته‌كان له‌سه‌رپێ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان بووه‌ته‌ بیر و باوه‌ڕی سه‌ركه‌وتن.

ئه‌م ڕاستییه‌ی تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌، بووه‌ته‌ هۆی سه‌ركه‌وتن كه‌ دڵه‌كان ئیدی هاوار ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا به‌ پێكهێنانی شۆڕشی ڕزگاریی گه‌له‌كه‌مان، هیوای مرۆڤایه‌تیش سه‌رله‌نوێ زیندوو بووه‌ته‌وه‌.

ده‌ستكه‌وتی نوێ به‌ده‌ستدێنین

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ڵێن دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر تێكۆشانی ئازادیمان، تێكۆشانه‌كه‌مان گه‌شتر بكه‌ین. ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه‌ دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ ساز ده‌كه‌ین. ئێمه‌ سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ژه‌كه‌ له‌ ساڵی ٤١هه‌مینی په‌كه‌كه‌دا هه‌ر جۆره‌ هێرشێك پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ستدێنێت.»

s.m