كچێك له مه‌ریوان كوژرا
ڕۆژی شه‌ممه كچێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵان له گوندی كوڵان-ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو كوژرا.
ڕۆژی شه‌ممه كچێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵان له گوندی كوڵان-ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو كوژرا.
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان (KMMK) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو (١١ی ئایار\٢١ی گوڵان) كچێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵان به ناوی نه‌رمین وه‌ته‌ن خاه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراوه. كچه‌كه خه‌ڵكی گوندی كوڵان-ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانه و له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو كوژراوه.
به گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان نه‌رمین تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌تی و دایك و باوكی به‌ساڵاچوون. هه‌روه‌ها ناوبراو ماوه‌یه‌كه ئاڵووده‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تۆمار كراوه. به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان كه چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بڵاویان كردووه‌ته‌وه له ماوه‌ی ٣ مانگی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠ ژن كوژراون یان خۆیان كوشتووه.
s.m