كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد له فرانكفۆرت ساز ده‌كرێت
بڕیاره كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد له ٦-٧ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد له ٦-٧ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆڕشی ڕۆژاڤا له هه‌مان كاتدا شۆڕشی ژنه، ژنانی وه‌ڵاته جیاجیاكانی جیهان له‌ژێر چه‌تری ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه و خۆیان رێكده‌خه‌ن. له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆڕێكخستنه به‌رفره‌وانتر بكرێت، له ٦-٧ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد ساز ده‌كرێت.
چه‌ند بابه‌تێك كه له ڕۆژه‌ڤی كۆنفڕانسه‌كه‌دان:
- ئێمه چۆن ده‌توانین سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م بكه‌ینه سه‌ده‌ی ژن؟
- له دژی ئه‌و ناحه‌قیانه‌ی كه ده‌كرێن، له به‌رانبه‌ر هێرشی زایه‌ندپارێز و فاشیست، ئێمه چۆن ده‌توانین خۆمان بپارێزین؟
- ئێمه چۆن ده‌توانین پێكه‌وه كێشه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنین، بڕیاری هاوبه‌ش بده‌ین و جێبه‌جێیان بكه‌ین؟
- چۆن ده‌توانین پێكه‌وه به‌ره‌و پێش بچین؟
زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی كۆنفڕانسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌یه:
http://revolutioninthemaking.blogsport.eu/category/home/
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان، ٢٤-٢٥ی تشرینی دووه‌م له زۆر شار خۆپیشاندان و چالاكیی هاوبه‌ش سازده‌كرێن.
s.m