له بناری قه‌ندیل ٨ی ئادار پیرۆز ده‌كرێت
به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر له بناری قه‌ندیل مه‌ڕاسیمێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر له بناری قه‌ندیل مه‌ڕاسیمێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ له بناری قه‌ندیل به مه‌ڕاسیمێك ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز ده‌كرێت. مه‌ڕاسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی كۆمه‌ڵه‌كانی ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) له لایه‌ن ئه‌ڤین زیلان، ده‌ستی پێكرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو: «ئێمه پیرۆزبایی ٨ی ئادار سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ر ئاپۆ، له چالاكانی مانگرتن له خواردن، له هه‌موو به‌رخۆدێرانی ژن و دایكانی ئاشتی ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه یادی ژنهشههیدهكانی تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی په‌یوه‌ستبوونمان به ئه‌وان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.»
«بێگومان ٨ی ئادار میراتێكی به‌رخۆدانی له دوای خۆی به‌جێهێشتووه. له به‌رانبه‌ر سیسته‌می پیاوسالاری، ده‌سه‌ڵاتداری و مێتینگه‌ری ئێمه وه‌ك ژنان دێینه لای یه‌كتر. له به‌رانبه‌ر ئه‌م زه‌خت و هێرشانه‌دا ژنان تێكۆشانی خۆیان ده‌كه‌نه یه‌ك و خه‌باتی خۆیان ده‌گه‌یننه به‌رزترین ئاست. له كۆبانێ تا شه‌نگال، له كه‌ركووك تا مه‌خموور ژنان فاشیزمی داعشیان شكاند و پێشه‌نگایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادیان كرد. ئه‌مڕۆش به پێشه‌نگایه‌تیی ژنان له زیندانه‌كان و زۆر شاری كوردستان و ئه‌ورووپا چالاكیی مانگرتن له خواردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئێمه جارێكی دیكه پیرۆزبایی ٨ی ئادار له ژنانی خۆڕاگر ده‌كه‌ین.»
«هه‌تا گۆشه‌گیری ده‌شكێنرێت به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت»
هه‌ر له چالاكییه‌كه‌ی بناری قه‌ندیلدا چنوور پێنجوێنی به ناوی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕه‌ژاك) گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «ڕێبه‌ر ئاپۆ ژنی كۆیله و كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رله‌نوێ ژیانده‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌تا گۆشه‌گیری ده‌شكێنرێت تێكۆشانی ئێمه و به‌رخۆدانمان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین.» دواتر په‌یامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار خوێندرایه‌وه.
ژنانی بناری قه‌ندیل به گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» و «ژن، ژیان، ئازادی» به‌رده‌وامن له پیرۆزكردنی ٨ی ئادار.
s.m