له‌ حه‌له‌ب و شه‌هبا گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ئیدانه‌ كرا

گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له‌ شاری حه‌له‌ب و شه‌هبا ئیدانه‌ كرا.

ئه‌ندامانی بیرۆی ژنانی حه‌له‌ب له‌ ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده‌) به‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ به‌رده‌م بینای مه‌سه‌ده‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود، گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان ئیدانه‌ كرد. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان مه‌به‌ست له‌ ناوچه‌ی ئه‌هره‌ز-ی سه‌ر به‌ كانتۆنی شه‌هبا له‌ هه‌رێمی عه‌فرین، یه‌كێتیی ژنانی ئازادی شه‌هبا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.

له‌ لێداوانه‌كاندا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرا كه‌ له‌ سایه‌ی‌ فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالاندا هه‌موو پێكهاته‌كان پێكه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد ده‌ژین و له‌ بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌موو كه‌س به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت. ده‌ستنیشانیش كرا كه‌ ژنان پێشه‌نگایه‌تی شۆڕش ده‌كه‌ن و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ بونیاد ده‌نێن.

s.m