له كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژناندا باس له ئه‌زموونی ڕۆژاڤا ده‌كرێت
كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان كه له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا باس له ئه‌زموونی ڕۆژاڤا ده‌كرێت.
كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان كه له شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا باس له ئه‌زموونی ڕۆژاڤا ده‌كرێت.
كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان به به‌شداری ژنانی چه‌ندین وه‌ڵاتی جیهان له ڕۆژی دووه‌میدا به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ له كۆنفڕانسه‌كه‌دا باس له شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌كرێت. هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاری ڕه‌قا خه‌وله عیسا ده‌ستنیشانی كرد كه داعش وه‌ك ئۆبژه‌یه‌كی زیاندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كات و گوتی: «له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی داعش، منیش به‌شداریم كرد له خه‌باتی ڕێكخستنی ژنان و بۆ ڕێكخستنی ژنان كارم كرد.»
به‌رنامه‌كانی ڕۆژی دووه‌می كۆنفڕانس له‌ژێر ناونیشانی «ئه‌و شۆڕشه‌ی بونیاد ده‌نرێت» به پانێلێك به ناونیشانی «تێكۆشانی ئازادیی ژنان له فیس تا كۆبانی، له منبج تا ڕه‌قا» ده‌ستی پێكرد. له‌م پانێله‌دا بابه‌تی «فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر بنه‌مای تێكدانی سیسته‌می باوكسالار» و «فه‌لسه‌فه‌ی بونیادنانی سیسته‌می كۆنفیدڕاڵی ژنان» پێشكه‌ش ده‌كرێن.
پانێله‌كه له لایه‌ن ڕه‌هێڵه گوپتا به‌ڕێوه ده‌برێت و له سه‌ره‌تادا ناوبراو په‌یامی «ڕێككه‌وتنی ژنان بۆ ئاشتی له كوردستان»ی خوێنده‌وه كه تیایدا سه‌رنج خرابوویه سه‌ر شۆڕشی ژنانی ڕۆژاڤا.
گرینگه سوود له ئه‌زموونی یه‌كتر وه‌ربگیرێت
وته‌بێژی كۆنگره‌ی ستار له ڕۆژاڤا ئه‌ڤین سوێد له كۆنفڕانسه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه ژنانی كورد له‌پێناو ئازادی و ناسنامه‌ی خۆیان تێده‌كۆشن و سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر ژنان. سوێد گوتیشی، له ڕۆژاڤا ژن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ژنان له هه‌موو بواره‌كاندا ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن.
«له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی داعش به‌رخۆدانمان ڕێكخست»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕه‌قا خه‌وله عیسا له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌كه‌یدا باسی ئه‌و كاتانه‌ی كرد كه ڕه‌قا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بووه. ناوبراو گوتی: «له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی داعش من به‌شداریم كرد له خه‌باته‌كانی ڕێكخستنی ژنان و له‌پێناو ڕێكخستنی ژنان تێكۆشام. ژنانم په‌روه‌رده كرد و له دژی داعش ژنانم ڕێكخست.»
خه‌وله ئاماژه‌ی به پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنان بۆ ژیانی كۆمیناڵ و به‌هاكانی سۆسیالیزم كرد. گوتی: «بۆ پێشكه‌وتن پێویسته سیسته‌مێكی یه‌كسان و كۆمیناڵ بونیاد بنێین. له ڕۆژاڤا له هه‌موو بواره‌كاندا ژنان كار ده‌كه‌ن. پێویسته ئێمه ڕێ بۆ ئه‌وه بكه‌ینه‌وه ژنانی لاو سوود له ژنۆلۆژی كه زانستنی ژنه وه‌ربگرن، سوود له زانیاری ژیانی كۆمیناڵ و زانستی دیموكراتیی مۆدێرن وه‌ربگرن.»
فۆزا یووسف باسی له مۆدێلی خۆرێكخستنی ژنانی ڕۆژاڤا كرد
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی دیموكراتیكی باكووری سووریا فۆزا یووسف ده‌رباره‌ی شێوازی ڕێكخستنی ژنان له ڕۆژاڤا زانیاری دا. فۆزا یووسف ده‌ستنیشانی كرد كه چه‌ندین ئه‌كادێمیا دامه‌زرێنراون.
«ئێمه زۆر له‌سه‌ر بیری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ستاین. ئه‌كادێمیاكانی ژن و ئه‌كادێمیای كۆمهڵاتییمان كردنه‌وه. بینیمان كه پێویسته پیاوانیش په‌روه‌رده بكرێن. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ری وه‌ستاین، ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ش كۆمین و ئه‌نجومه‌نی گونده‌كان دامه‌زرێنران. هه‌ر كۆمینێك به گوێره‌ی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی كار ده‌كات و له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ڕێكخستنی ژنانیش ده‌وه‌ستن. له هه‌موو كاره‌كاندا سیسته‌می سه‌ربه‌خۆیی ژن هه‌یه.»
كۆنفڕانسه‌كه به‌رده‌وامه...
ده‌توانن له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه ڕاسته‌وخۆ كۆنفڕانسه‌كه ببینن:
s.m