له ماوه‌ی ٩ مانگدا له هه‌رێمی كوردستان ٣٧ ژن كوژراون
به گوێره‌ی ئامارێك له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ٣٧ ژن كوژراون و ٥٤ ژنیش خۆیان كوشتووه.
به گوێره‌ی ئامارێك له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ٣٧ ژن كوژراون و ٥٤ ژنیش خۆیان كوشتووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٩ مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا ٧ هەزار و ٥٧٣ حاڵه‌تی تووندوتیژیی لە جۆرەکانی کوشتن، خۆکوشتن، سووتان و خۆسووتاندن، تووندوتیژیی سێكسی له به‌رانبه‌ر ژنان تۆمارکراوه.
به گوێره‌ی ئامارەکە، له‌ماوه‌ی ئه‌و ٩ مانگه‌دا، ٣٧ ژن کوژراون و ٥٤ ژن-یش خۆیان کوشتووە. هەروەها ١١٣ ژن سووتاون و ٩٠ ژنی دیکەش خۆیان سوتاندووە. هەر به گوێره‌ی ئامارەکە، ٨٧ حاڵەتی تووندوتیژیی سێكسی هەبووە.
ژنان ٧ هەزار و ١٩٢ سکاڵایان تۆمارکردووە، بەو پێیەش کۆی گشتیی توندوتیژییەکان لە ماوەی ئەو ٩ مانگەدا ده‌گاته ٧ هەزار و ٥٧٣ حاڵەت.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو، ژماره‌ی تووندوتیژییه‌كانی دژ به ژنان زیادی كردووه. له ٨ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ٦ هەزار و ٦٦٢ حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان تۆمار کراوه.
s.m