له هامبۆرگ یادی گه‌ریلا ئاندریا ڤۆلف كرایه‌وه
له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا یادی گه‌ریلا ئاندریا ڤۆلف كرایه‌وه.
له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا یادی گه‌ریلا ئاندریا ڤۆلف كرایه‌وه.
گه‌ریلای به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانی ئاندریا ڤۆلف كه له‌گه‌ڵ ٢٤ هه‌ڤاڵی له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ له ناوچه‌ی شاخێ-ی سه‌ر به شاری وان له باكووری كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر شه‌هید كرا، له شاری هامبۆرگ به مه‌ڕاسیمێك یادی كرایه‌وه.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی ڤۆڵف كه له چیاكانی كوردستان له‌گه‌ڵیدا تێكۆشانیان كردووه ڕۆدا ئامارا، ئانیا فلاخ و ڤۆلفگانگ شتروڤه باسی به‌سه‌رهاته‌كانیان له‌گه‌ڵ گه‌ریلای شه‌هید كرد. ڕۆدا ئامارا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به گه‌ریلا ئاندریا ڤۆلفی گوتووه، «چیاكان گه‌ریلایه‌كی وه‌هایان نه‌بینیوه». هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین پارچه موزیك پێشكه‌ش كران.
«ده‌یه‌ویست پێی بڵێن ڕۆناهی»
ئامارا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «ئه‌و باوه‌ڕی به هێزی ژنان هه‌بوو و به‌هایه‌كی زۆری بۆ پاژك (پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان) داده‌نا. له هه‌موومان زیاتر تێده‌كۆشا. ده‌یگوت پێم بڵێن ڕۆناهی. ڕێز و به‌هایه‌كی زۆری بۆ ڕێبه‌رایه‌تی و فكره‌كانی داده‌نا. خه‌یاڵی ئه‌و ئه‌وه‌بوو، له‌سه‌ر خاكی خۆیشی درێژه به‌م تێكۆشانه بدات.»
«به‌هایه‌كی زۆری بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ داده‌نا»
ئانیا فلاخ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و و ئاندریا ڤۆلف له هه‌مان كاتدا چوونه‌ته ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و گوتی: «ئه‌و زووتر ده‌چووه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌ژنۆی كرابوو، ساڵ و نیوێك دواتر چووه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. ئێمه گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی چه‌پی ئه‌ڵمانیا و داهاتووه‌كه‌ی ده‌كرد. ڤۆلف ڕێز و به‌هایه‌كی زۆری بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ داده‌نا.»
«له بیری گه‌ڕانه‌وه‌دا نه‌بوو»
ڤۆلفگانگ شتروڤه له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «دوای ئه‌وه‌ی باش بیری كرده‌وه، بڕیاری كۆتایی دا و چوو. هه‌رگیز له بیری گه‌ڕانه‌وه‌دا نه‌بوو. له‌نێو چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیادا كه‌سێكی به‌هێز و تێكۆشه‌ر بوو. به‌ڵام باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه تێكۆشانی ڕاسته‌قینه له‌نێو په‌كه‌كه‌دا هه‌یه.»
s.m