له‌یلا گیوڤه‌ن: تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵام وه‌رده‌گرم به‌رده‌وام ده‌بم له‌ مانگرتن

له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌) كه‌ ٢٤ ڕۆژه‌ له‌ زیندان مانی له‌ خواردن گرتووه‌، په‌یامێكی بۆ كۆنفڕانسی <ڕێكخستنبوونمان ئازادیی ئێمه‌یه‌» نارد.

به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد (TJA) و به‌شداریی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په‌، له‌ باره‌گه‌ی هه‌ده‌په‌ی شاری ئامه‌د كۆنفڕانسی «ڕێكخستنبوونمان ئازادیی ئێمه‌» ساز كرا و له‌ هه‌موو شاره‌كانه‌وه‌ ژنان به‌شدارییان كرد. له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا وێنه‌ی ژنه‌ پێشه‌نگه‌كان سێڤێ ده‌میر، پاكیزه‌ نایر و فاتمه‌ ئوویار كه‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ سلۆپی تێرۆر كران، هه‌روه‌ها وێنه‌كانی ساكینه‌ جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز كه‌ ساڵی ٢٠١٣ له‌ پاریس تێرۆر كران، هه‌ڵواسرابوون.

گیوڤه‌ن: من ده‌زانم كه‌ سه‌رده‌كه‌وین

هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌یلا گیوڤه‌ن كه‌ ٢٤ ڕۆژه‌ له‌ زیندان مانی له‌ خواردن گرتووه‌، په‌یامێكی بۆ كۆنفڕانسه‌كه‌ نارد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: «سڵاو له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌تان ده‌كه‌م. سڵاوم بۆ هه‌موو ژنان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ پشتگیریم ده‌كه‌ن. سڵاوی تایبه‌تی بۆ دایكانی ئاشتی ده‌نێرم. بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر گه‌لی كورد ده‌ستم به‌م چالاكییه‌ كرد. هه‌تا وه‌ڵام وه‌رده‌گرم، به‌رده‌وام ده‌بم له‌م چالاكییه‌. من ده‌زانم كه‌ ئه‌مه‌ تێكۆشانێكی ڕه‌وایه‌ و ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین.»

s.m