لە ئەڵمانیا ژنان ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا

بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی نوودا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی تەڤگەری ژنی کورد-ئەورووپا بە دروشمی" بۆ گۆڕین و ئازادی ڕاپەڕە" لەشاری فرایبوورگ-ی ئەڵمانیا ستاندێکی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

ستاندەکە لە ناوەندی شاری فرایبوورگ دانرا، بەسەدان نامیلکە بڵاوکرایەوە و لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەدا گەنجانی دەورووبەرئاگادارکرانەوە.

ئەندامانی مەجلیسی ژنانی نوودا ئەوەیان خستەڕوو کە ئەوان لە دژی سیاسەتەکانی پیاوسالاری و ستەم و زۆرداری تێکۆشان بکەن و لەچوارچێوەی هەڵەمەتەکەدا خەباتی خۆیان بەردەوام بکەن.

ک-ش