لە بازلی سویسرا چالاکییەک بە بۆنەى ٢٥ نۆڤەمبەرەوە بەڕێوەچوو

لە شاری بازل لە سویسرا بە بۆنەى ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ژنان، چالاکییەک رێکخرا.

بە پێشەنگایەتیى حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى سۆسیالیزم (SYKP) بە بۆنەی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ژنان چالاکییەک رێکخرا و ئەنجوومەنى ژنانى کۆنگرەى دیموکراتیکى گەلان (هەدەکە - HDK) پشتیوانیان لە چالاکییەکە کرد.

چالاکییەکە لە کلاراپلاتز رێکخرا و بە بەردەوامى دروشمی "لە دژی توندوتیژی پیاو و دەوڵەت، بژی پشتیوانیى ژنان" دەوترایەوە.

لە چالاکییەکەدا چەندین و وێنە و پۆستەر لەبارەى توندوتیژی دژ بە ژنان بۆ هاووڵاتییان خرانەڕوو.

لە چالاکییەکەدا داواکرا تێکۆشان بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ژنان بە چڕی بەڕێوەبچێت و سەرنجیش خرایە سەر گرنگیى یەکێتیى ژنان و یەکگرتووبوونی ژنان.

چالاکییەکە لە دواى خوێندنەوەى راگەیاندراو و ئەنجامدانى کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوانى کۆتایى پێهات.

ر.م