لە بەغداد لە زیندانێکی ژنان ئاگرکەوتەوە و ٦ ژن ژیانیان لەدەستدا

لە بەغدادی پایتەختی ئێراق لە زیندانی دار ئەلزهوری ژنان بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەوە ئاگر کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا ٦ بەندکراوی ژن ژیانیان لەدەستداوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نهۆمی دووەمی زیندانی دار ئەلزهوری ناوچەی ئەعزەمیە، کە دەکەوێتە باكووری شاری بەغدادی پایتەختی ئێراق، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەوە ئاگركەوتەوە. 
سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغداد ڕایانگەیاندە: "بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەستوەردانیان کردووە، بەڵام وێڕای ئەوەش ٦ بەندکراوی ژن لە ئاگرکەوتنەوەکەدا سوتاون و ژیانیان لەدەستداوە''.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، بۆ زانینی هۆكارەكانی شەڕ و ئاڵۆزییەکە و ئاگرکەوتنەوکە و گیان لەدەستدانی بندکراوەکان لێکۆڵینەوە دەستی پێکراوە.

هـ.هـ