لە تورکیا توندوتیژیی دژی ژنان ٥٠٠٪ زیادی کردووە

تەڤگەری ژنانی ئازاد، ڕایدەگەیەنێت، کە لە سەردەمی هاوپەیمانیی  ئاکەپە و مەهەپە توندوتیژیی لە تورکیادا دژی ژنان ٥٠٠٪ زیادی کردووە و لە سێ ساڵدا زیاتر لە هەزار ژن کوژراون و ١٣ هەزار منداڵیش دەستدرێژیی جنسییان کراوەتە سەر.

ئەمڕۆ تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئا ڕاگەیەندراوێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە لە تورکیا دەوڵەتی پیاوی فاشیست و دژە دیموکراتیی لەسەردەمی ١٨ ساڵی دەسەڵاتی ئاکەپەدا بەردەوام بووە لە پاراستنی یەک پارێزیی و ڕەگەز گەرایی و بە هێرشکردنە سەر ژنان و دەستکەوتەکانیان، دەیەوێت بەردەوامیی بە هەبوونی خۆی بدات.

ڕاشیگەیاندووە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە سەردەمی هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپە-دا توندوتیژیی دژی ژنان لە تورکیا ٥٠٠٪ زیادی کردووە و لە سێ ساڵی کۆتاییدا زیاتر لە هەزار ژن کوژراون و ١٣ هەزار منداڵیش ڕووبەڕووی دەستدرێژی جنسیی بوونەتەوە.

ف.ق