لە جۆلەمێرگ ٥ سەرباز کوژران

فەرماندەیى بزووتنەوەى شۆڕشى یەکگرتووی ژنان رایگەیاند، لە چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامداوە بەو هۆیەوە ٥ سەربازی سوپاى تورکیا کوژراون.

فەرماندەیى هاوبەشی فەرماندەیى بزووتنەوەى شۆڕشى یەکگرتووی ژنان ئەنجامى چالاکییەکى هێزەکانی لە دژی سوپاى تورکیا لە چەلێى جۆلەمیرگ بڵاوکردەوە.

فەرماندەیى بزووتنەوەى شۆڕشی یەکگرتوویى ژنان رایگەیاندووە، لە چالاکیى هێزەکانیاندا بۆ سەر سوپاى تورکیا لە چەلێى جۆلەمێرگ ٥ سەربازى تورکیا کوژراون.

دەقى راگەیاندراوەکەى فەرماندەیى هاوبەشی فەرماندەیى شۆڕشى یەکگرتووی ژنان

"رۆژی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٧:٠٠دا گەریلاکانمان لە بزووتنەوەى شۆڕشی یەکگرتووی ژنان لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر لە شاخی شەهید زەکى لە چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٥ سەرباز کوژران. دواى چالاکییەکە سوپاى تورک بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەى چالاکییەکەى تۆپباران و هاوەنباران کرد".

ر.م