لە رۆتردام سیمینارێک لەسەر ژنۆلۆژی بەڕێوەچوو

رێکخراوە سۆسیالیستیى ژنان بە ناوی رۆد مۆرگن (Rode Morgen – داهاتووی سوور) لە شاری رۆتردامی هۆڵندا سیمینارێکى لەبارەى ژنۆلۆژی-یەوە رێکخست.

سیمینارەکە بە بەشداریى ژنانى ئێرانی، مەغریبی، سورینامی، تورکیایى و هۆڵندی بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بونیاتنانی شۆڕش لە رێگەى ژنۆلۆژی و تێکۆشانی خۆبەرێکخستن کردنی ژنان لە دژی فاشیزم کرا.

لە سیمینارەکەدا گوندی ژنان، ژنوار لە رۆژئاواى کوردستان بە ژنان ناسێنرا. ژنانی بەشداربووی سیمینارەکە رایانگەیاند، بە بوونی گوندێکى لەو جۆرە دڵخۆشن.

هەروەها رایانگەیاند، تێکۆشانی ژنانی کورد و بەرخودانەکەیان بۆ ژنانى جیهان بووەتە ئومێد.

سیمینارەکە بە پێشکەشکردنى چەند پارچە موزیکێک کۆتایى پێهات.

ر.م