لە سلێمانی ۸ی ئادار ژنانی چوار بەشی کوردستانی گەیاندە یەک
لە سلێمانی مژاری توندوتیژیی دژی ژنانی و ۸ی ئادار، ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا کۆکردەوە.
لە سلێمانی مژاری توندوتیژیی دژی ژنانی و ۸ی ئادار، ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا کۆکردەوە.
ئەمڕۆ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، یەکێتی ژنانی کوردستان ( لانەی ئارام) و تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە وڵاتی سوید، لەژێر دروشمی ' لە پیناو ئاشتی کۆمەڵگەدا' بە هاوبەشی کۆنفرانسێکیان ڕێکخست و نوێنەرانی ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان ئامادەی بوون.
لە کۆنفرانسەکەدا پانێل بە ناونیشانی "دۆخی ژنان لە ئێستادا" چەندین بابەت پێشکەش دەکرێن لەوانە: لەبارەی دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست لە لایەن مریەم ئەفراسیاب پوور، دەربارەی "لانەی ئارام" لە لایەن لەیلا عەبدوڵا، لە بارەی دۆخی ژنان لە باشوری کوردستان لەلایەن تەلار لەتیف، بە ناونیشانی ' ژن و ئاستەنگییە یاساییەکان' لە لایەن زەینەب محەمەد، بە ناونیشانی 'دۆخی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان' لە لایەن موزەیەن گونەش. هەروەها لەسەر شۆڕشی ژن لە باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، چەندین بابەتی دیکە پێشکەش دەکرێن.
لە پەراوێزی کار و چالاکییەکانی کۆنفراسەکەدا فیلم و شانۆگەری لەبارەی دۆخی ژنانەوە نمایش دەکرێن و لە پێشانگایەکیشدا بەرهەمی دەستیی ژنان و جلی کودری ژنان دەخرێنە بەردیدی ئامادەبووان.
بڕیار وایە کۆنفرانسەکە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی بێت و ڕاسپاردە و ئەنجامنامەکەی بەڕاگەیەندراوێک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.
هـ.هـ