لە ئارنەیمی هۆڵندا سمینارێک لەبارەی کەمپەینى بزووتنەوەى ژنانی کوردەوە بەڕێوەچوو

لە شاری ئارنەیمی هۆڵندا لەبارەى کەمپەینی "توندوتیژی دژ بە ژنان سیاسەتە" سیمینارێک رێکخرا. ئەو کەمپەینە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانى کورد لە ئەروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E) رێکخراوە.

سیمینارەکە لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانی فاتۆش ساگلامگۆز-ەوە رێکخرا و سینەفیزیۆنى تیادا نمایش کرا.

فیدان دژوار چالاکوانى تەژەکە ئەوروپا لە سیمینارەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، فاشیزم لە هەموو شوێن و گۆڕەپانێکدا بە تایبەت لە گۆڕەپانى سیاسەتدا ژنان دەکاتە ئامانج.

لە سیمینارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی شێوازەکانى تێکۆشان بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ژنان و کەمپەینەکەى تەژەکە ئەوروپا و رێنوێنییەکانى ژنۆلۆژی کرا.

لە کۆتایى سیمینارەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

ر.م