لە ناو ٦ مانگ دا بە لانی کەم ١٢٠ژن ، ٧ منداڵ کوژراون

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ژنان-ی شاخی ' ÎHD ' ئەدەنە، لە ڕاپۆڕتێکدا رایگەیاند کە لە ناو ٦ مانگ دا بە لانی کەمەوە١٢٠ ژن و ٧ منداڵ کوژراون،دەستدرێژی کراوەتە سەر٣٢ژن و ١٨٩منداڵی کچ.

کۆمسیۆنی مافی ژنانی کە دەستەیەک لە  کۆمەلەی مافی مرۆفی '   ÎHD  ' شاری ئەدەنە لەسەر پێشیلکاری مافەکان ، دەستدریژی ،توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان لە باڵاخانەی شاخێ کۆبوونەوەیەکی چاپەمەنیان ئەنجامدا .ژمارەیەکی زۆر لە ژنان پارڵەمانتارانی هەدەپەی شاری ئەدەن تولای هاتیمۆگولاری و کەماڵ پەکۆز بە شدارییان لە کۆبونەوەکە دا کرد .

لە کۆبوونەوەکە دا پەرلمانتاری هەدەپەی ئەدەنێ تولایا هاتیموگولاری  وتاریکی پێشکەش کردو و وتی "لە سەردەمی ئاکەپە و مەهەپە دا توندوتیژی و جیاوازی لە سەر ژنان زۆر بووە ."

وتەبێژی کۆمسیۆنی مافی ژنانی 'ئی هە دە' باران ئۆنەر ئەوەی خستەڕوو کە لە ئەنجامی بایەخ نەدان و بێڕێزی بە ژنان ،دەستدریژی سکسی وتوندوتیژی و کۆمەڵکوژی لە دژی ژنان زیادی کردووە . ئۆنەر ڕاشیگەیاند کە لە ٦ مانگی دەستپێکی ٢٠١٨ دا ،پیاوان بە لایەنی کەمەوە ١٢٠ ژن و ٧ منداڵیان کوشتوون ،دەستدرێژی کراوەتە سەر ٣٢ ژن و لەهەمبەر ١٠٢ ژنان توندوتیژی کراوە و٣٢٥ ژن بە زۆری ناچاربە لەشفرۆشی کراون ،١٨٩ منداڵی کچ کاری جنسیان پێ کردوون و ٢١٢ ژنیش بریندار کراون  

.لە بەردەوامی قسە کانی دا ووتی ئەوانەی کە دەیان هەوێت ئەم تابلۆ شەرمەزاریانە بشارنەوە هەر ئەوکەسانەن کە بازەرگانی بە منداڵان بە ڕەوا دەزانن. هەروەها وتی :"بۆ ئەوەی کە ئێمە ئەم کەسانە بخەینە ژێر لێپێچینوە تێکۆشانی خۆمان زۆرتر دەکەین. ئێمە ببین بە دەنگی ژنان ومنداڵان."

وتەبێژی کۆمیسیۆنی مافی ژنان ، دەرئەنجامی سیاسەتکانی ئاکەپە و مەهەپەی دژ بە ژنان و مندالان ئاشکرا کرد :

"*بە پێی ئاماری فەرمی ، لە ناو ١٠ ساڵدا٤٨٢ هەزار و ٩٠٨  کچ لە تەمەنی منداڵیدا بە شوو دراون .

*لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا دیاردەکانی  لەشفرۆشی بە منداڵان لە ٧٧٠ بەرانبەر بووەتەوە.لە سەر دەستدرێژی کردن بە منداڵان  تەنیا ٧ حاڵەت ئاشکرا کراون و لە سەدا ٩٥ شاردراونەتەوە .

*بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی داد ،لە یەک ساڵ دا ١٧ هەزار دۆسیە لە سەر لەشفرۆشی بەمنداڵان دەکرینەوە و ئەودادگایانە لە سەدا ٤٥  تاوانباران سزا دەدەن.

ک-ش