لە ٥مانگی ڕابردوودا لەباشووری کوردستان ٨٩ژن کوژراون یان خۆیان سووتاندووە

لە باشووری کوردستان لەماوەی ٥مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠١٩دا ٨٩ ژن کوژراون یان لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەری تێکۆشان لەدژی توندووتیژی لەسەرژنان لەهەرێمی کوردستان، لە٥مانگی ڕابردوو لەساڵی ٢٠١٩دا ٨٩ژن خۆیان سووتاندووە یان لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە کوژراون.

بەڕێوەبەری تێکۆشان لە دژی توندووتیژی لەسەر ژنان ڕایانگەیاند کە هەندێ حاڵەتی خۆسووتاندنی ژنان هەیە کە زۆر گوماناوین.

بە پێی ئامارەکان لە سلێمانی ٣٣، لەهەولێر ٢٤، لەدهۆک ١٩،لەگەرمیان ١، لەڕاپەڕین٨، لە سۆران٤ژن بە ڕەنگێکی گوماناوی کە گومان دەکرێت یان کوژرابێتن یان خود بە ئەنقەست سووتێندرابێتن تۆمارکراوە.

لە٥مانگەی ساڵی پاردا ٦٧حالەت تۆمار کرابوو کە بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٩ دا ٢١حاڵەت زیادی کردووە.

لە ٥مانگی پێشووی ٢٠١٩دا ١٨ژن کوژراون،٢٥ژن خۆیان کوشتووە، ٤٩ژن خۆیان سووتاندووە و ٤٥حاڵەتی دەستدرێژی جنسی تۆمارکراوە.

پێوەندی بگرن

ڕەوەند سابیر بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری گشتی تێکۆشان لەدژی توندووتیژی لەسەر ژنان وتی، " دوای ئەوەی کە هێڵی تەلەفونی ژمارە ١١٩ کراوەتەوە، ژنان گلەیی و گازەندەکانی خۆیان زۆرترباس دەکەن. ڕەوەند سابیر وتی ژنان بۆئەوەی بتوانن لەڕێگەی یاساییەوە مافەکانی خۆیان وەربگرن پێوەندیمان پێوەبگرن و گلەییەکانی خۆیان باس بکەن."

ک-ش