لە ڤوپیرتاڵ و گرەیڤەنبۆرش پانێل بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر بەڕێوەچوو

لە شارەکانى ڤوپیرتاڵ و گرەیڤەنبورشی ئەڵمانیا لە چوارچێوەى '٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ژنان و یەکگرتنى نەتەوەیى' پانێل بەڕێوەچوون.

پانێلەکە لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانى ڤیان لە ڤوپیرتاڵ رێکخرا و بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانى تێکۆشانی کوردستان و  شۆڕش دەستیپێکرد. ژمارەیەکى زۆری ژنیش بەشداری پانێلەکە بوون. لە پانێلەکەدا ئوتامارایا زوبەیدە تەمەل وتەى پێشکەشکرد.

زوبەیدە تەمەل رایگەیاند، توندوتیژی لە دژی ژن سیاسەتە. باسیشی لە تێکۆشانی ژنان لە ناوچە جیاجیا و خۆجێییەکانى جیهان تاوەکو  سەرتاسەری جیهان کرد و راشیگەیاند، سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان.

تەمەل سەرنجی خستە سەر رێنوێنییەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەى ژنانەوە و وتى "ژنانى کورد ئەمڕۆ بەو رێنوێنییانە لە دژی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست لە تێکۆشاندان".

تەمەل ئەوشى خستەڕوو، دەبێت تێکۆشانى ژنان ببێتە تێکۆشانێکى گەردوونی و لەوبارەیەوە وتیشی "تەنها مرۆڤ دەتوانێت بە رێکخستنکردنى مرۆڤەکان پێش بە توندوتیژی لە دژی ژنان بگرێت".

پانێلەکە بە وتنەوەى دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایى پێهات.

لە شاری گرەیڤەنبورشی ئەڵمانیا پانێلێکى تر لەلایەن کۆمینى ژنانی تیژدا ئەکجیکێ رێکخرا. پانێلەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی سەید رەزا و هەڤاڵەکانى کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لەسێدارەدرابوون و بۆ شەهیدانى کوردستان و شۆڕش دەستیپێکرد.

 لە پانێلەکەدا چالاکوان رەینا دێرسمی وتەیەکى پێشکەشکرد و وتى، توندوتیژیی دژ بە ژنان تەنها توندوتیژیى جەستەیى نییە و سەرنجیشی خستەسەر، گرنگیى بە رێکخستنکردنی ژنان.

ر.م