لە کەرکووک پێشەنگایەکی کاری دەستی بۆ ژنان کرایەوە

لە شاری کەرکووک پێشەنگایەکی تایبەت بە کاری دەستی ژنان کرایەوە کە کەلوپەلی کلتوری وهونەری تێدا نمایشکرا.

لە شاری کەرکووک پێشەنگایەکی کەلوپەلی کاری دەستی هونەری کرایەوە کرایەوە کە پێکهاتبوو لە  کەرستەی دروستکراوی دەستی ، پێشەنگاکە لە چەندین بەشی هونەری پێکهاتبوو وەکو تابلۆ و وێنەکێشان ، نەخش کردن لە سەر کەلوپەلی جیاواز و دروست کردنی ملوانکەو بازنگی دەستی و زۆرشتی دیکە ، دەیان ژن بە کەلوپەلی دەستکردی خۆیانبەشدارییان لە پێشانگەکەدا کرد.

فەلیحە حەسەن ژنێکی بەشداربووی ئەم پێشەنگایە بوو بە ئاژانسی هەواڵێ فوراتی ڕاگەیاند:" ئەمرۆ ئێمە وەکو کۆمەڵە ژنێکی شاری کەرکووک هەستاین بە نمایشکردنی کەلوپەلی دەستی کە بەرەنجی خۆمان دروستمان کردووە ، هەر ژنێک بە شێوەیەک بە کارێکی تایبەتی خۆی بەشداری پێشەنگاکە بووە ."

هەروەها فەلیحە حەسەن ڕایگەیاند: " پارەی بەشێکی ئەم پێشەنگایە وەکو هاوکاری دەدرێت بە خێزانە هەژارەکان و توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە."

ک-ش