میراتی سەمای یوجە دەژیێتەوە

گەریلا لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەما یوجە قسەیان کرد و سەرنجیان خستە سەر کەسایەتییە شۆڕشگێڕییەکەی، گیانی هاوڕێیەتی، هەڵوێستە گیانفیداییەکەی لەسەر زانین و تێگەییشتنری کە لە سەرئەوئایدیۆلۆژییە دروست بووە.

سەما یوجە (سەرهەڵدان) کە ٢١ی ئاداری/١ی خاکەلێوە ١٩٩٨/١ی لە گرتووخانە چانقەڵا ، لە رۆژی نەورۆزدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ١٧ی حوزەیران/٢٧ی جۆزەردان شەهید بوو. گەریلا لە ساڵوەگەڕی یوجەدا قسەیان کرد و وتیان: "ئەگەر هێڵێکی هاوڕیەتی هەبێت، ئەویش لەسەر بناغەی ئازادی، بەو ئیرادەوە دەبێت کە لە سەرفرازییەوە عاسێ بووە. بەو باوەڕ و رقەوە ڕوو لە خۆمان و دوژمنیش دەکەین و سەردەکەوین".

ئەو کەسایەتییەی کە خیانەتی لەناوبرد

گەریلا ڕووبارڕێزان، پێش ئەوەی بەشداریی ریزەکان گەریلا بکات، لە گۆڤارێک ناوی سەما یوجەی بیستووە، چالاکییەکەی دەخوێنیتەوە، وتی، لە نووسین و لە بەرنامە تەلەفزیۆنەکانەوە هەندێک زانیاری بیستووە. رێزان وتی یوجەل لەدژی خیانەت، پیلانگێڕیی و لەناوبردن چالاکییەکی واتادار دەکات و وتی:"ژنێکی دڵسۆزی ئایدیۆلۆژیای رێبەرایەتییە و چالاکییەکی گیانفیدایی. ژنێکی خۆناسە و خیانەتی تێکشکاندووە. هاوڕێیەتییەکەی لەگەڵ فکری و بایەگەلدی لەسەر ئەو بنەمایە بنیاد دەنرێت". 

بە هەڵمەتی مێژوویی بوونە وەڵام

گەلاوێژ جۆلەمێرگیش سەرەتا باسی سەردەمەکە دەکات. جۆلەمێرگ دەڵێت، ساڵێکی وەهایە کە بە کۆنسێپتی بەرفراوان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پراکتیزە بکرێت، بە هێرشەکانی دەرەوە داوا دەکرێت گەریلا تەفروتونا بکرێت، لە زیندانیش هێڵی پاکتاوکەر سەردەستە دەکرێت و سەرنجی راکێشایە سەر ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن کە لەلایەن ئۆجالانەوە بەرهەم هاتووە، جۆلەمێرگ دەڵێت: "زیلان زیاتر تیۆری و رێبازی هەبوو، سەماش زیاتر لەگەڵ کێشەکان کێشمەکێشی دەکرد و بە کردەوەیی تەواوی دەکات". جۆلەمێرگ بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت: "هاوبەشی بە هەردوو هاوڕێیان کە یەکێتیی هێڵیان هەیە، لە قۆناغەکە تێدەگەن، بنبەستەکان دەکەنەوە، لەسەر پێوەرە راستەکانی شۆڕشگێریی هەڵوێستیان دیاریی کرد و لەبارەی گەشەدانە سوتێنەرە مێژوویەکانەوە، بە هەڵمەتی مێژوویەوە وەڵام دەدەنەوە، ئەو هێزە راستەقینەیە داهێنان نیشان دەدەن".

دۆخی بەرزی هەستی هاوڕێیەتی

جۆلەمێرگ  دەڵێت سەما یوجە فکری بایەگەلدی (Baygeldî) بۆخۆی وەکو فەرماندە، وەکو فەرماندەیەکی ژنی بەرخودێر پێناسەی دەکات، دەڵێت، پەیوەندی هاوڕێیەتی بە دۆخی هەرە بەرزی هەستەکان دەژی، جۆلەمێرگ رایدەگەیەنێت ئەو پەیوەندییە هاوڕێیەتیە، ئەو بەرخودانە لەو ئاستەدا لە رێبەرایەتیی و بەرخودانی گەل دەتوانێت سەرچاوە بگرێت و بەردەوام بوو: "ئەو ئاستەی کە ژن پێی گەیشتووە، گەورەبوونی ئەو کاریگەرییەی کە ژن لەناو کۆمەڵگە و پەکەکەدا دروستی کردووە، لە رێبەرایەتییەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەو بوێریەی کە رێبەرایەتی بە ژنی بەخشیوە، ئەو باوەڕەی کە بەژنی بەخشیوە دەیهێنێتە ئەو ئاستە. کاتێک گیانی بەرخودێری ژن و بونیاتەکەی بەو ئایدیۆلۆژیا و فەلسەفەیە دەبێتە یەک، گیانفیدا دەردەکەون، ئەو هێلەی کە ژن خستویەتییە بەردەم خۆی، رەگ و ریشەی خۆی زیاتر دادەکوتێ".

پێیوست ناکات یەکتری ببینین

رووبار رێزان لەبارەی هاوڕێیەتی و بایەگدلی و یوجە دەڵێت: "لەوانەیە هەرگیز یەکتریشیان نەبینبێت، هیچ یەکتریشیان نەناسیبێت، بەڵام لە فەلسەفەی رێبەرایتیدا یەکتربینینی دوو هاوڕێ زۆر گرنگ نییە. پێناسەکان دووربوون و نزیکبوونی جێگاکانە. گیانی هاوڕێیەتییە. رێبەرایەتی دەڵێت: "هاوڕێ سەری هاوڕێیان دەگەینێتە ئەستێرەکان". دەبێ مرۆڤ هاوڕێیەتی هەڤاڵ سەماو و فکری بایەگدلیش لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگێنێت"

ئەو ئیرادەیەی کە لە سەربەرزیدا عاسێ بووە

جۆلەمێرگ دەڵێت فەلسەفەی رێبەرایەتی، هەستە چەپەڵەکانی مرۆڤ پاک دەکاتەوە، ئەو ئێستاش بەردەوام دەبێت و وتی، دوای ئەوەی لەیلا گیوڤەن دەست بە چالاکی مانگرتن دەکات، ناسر یاگزیش ئەوە وەکو رێنمایی دەبینێت، ئەوەشی وەکو نمونە هێنایەوە. جۆلەمێرگ وتی: "ئیمە شۆڕشگێڕیی وەهاین کە قەرزاری بەرخودێرانین، بەرخودان بە نمونە وەردەگرین، وەکو هێڵێک قەبولی دەکەین. لەبەر ئەوەشە، بەو قووڵبوونەوەیە، بەو فکر و هەستانە پێویستە لەدژی دوژمن شەڕ بکەین، لە سەرفرازی و ئیرادەدا عاسێ ببین. ئەگەر هێلێکی هاوڕێیەتی هەبێت ئەویش لەسەر بنەمای ئازادیی، بەو ئیرادەوە دەبێت کە لە سەرفرازی عاسێ بووە، بەو باوەڕ و قینەوە هەم روو لە خۆمان بکەین و هەم روو لە دوژمنیش بکەین و سەربکەوین".

ک-ش