مەجلیسی ژنانی ئامارا لەستۆکهۆڵم کۆنگرەی ٦هەمین-ی خۆی بەست

لە شاری ستۆکهۆڵم-ی ولاتی سوید مەجلیسی ژنان-ی ئامارا ٦هەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆیی بەست. لەکۆنگرەکەدا ٣٢ ئەندامی مەجلیسەکەهەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بەخولەکێک بێدەنگی بۆڕێزلێنان لە یادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستیپێکرد.

لە کۆنگرەکەدا دەربارەی گۆڕانکاریی وڕووداوە سیاسییەکان قسەوباس کرا و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئیدانەکرا وپشتیوانی خۆیان بۆ چالاکایی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان بە پێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن دەربڕی. دواتر پەیامەکەی لەیلاگیوڤەن بە بۆنەی ٨ی ٨ئادارەوە بڵاو کرایەوە.

لەکۆنگرەکەدا سڵاولە هەمووچالاکانی مانگرتوولەخواردن کرا و پەیامی لەتیفە فەگان ئەندامی ئینسیاتیڤی ئاشتی ژنان خوێندرایەوە. فەگان دوای وتارەکەی بەدروشمی' ئێمە سەردەکەوین، ئێمەسەردەکەوین' کۆتایی بەپەیامەکەی هێنا.

دوای خوێندی پەیام و شیکردنەوەی سیاسیی، ڕاپۆرتی ساڵانە خوێندرایەوە، دەربارەی کۆمیسیۆنەکانی مەجلیسی ژنان قسەوباس کرا.

دواتر لەهەڵبژاردنێکدا ٣٢ ئەندامی مەجلیسەکە هەڵبژێردران.

ک٠ش