نامیلکەی ژنۆلۆژی لە سلێمانی چاپ و بڵاوکرایەوە

بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی ژن و ئاشناکردنی کۆمەڵگە بە بوارەکانی ژنۆلۆژی، لە بواری نووسراودا هەنگاوی یەکەم بە نووسین هەڵگیرا و نامیلکەى ژنۆلۆژی لە باشووری کوردستان چاپکرا.

 نامیلکەی ژنۆلۆژی دوای چاپ و بڵاوکردنەوەی بە حەوت زمانی ئینگلیزی، ئیسپانی، فەرەنسی، ئیتالی، هۆڵەندی، ئەڵمانی و تورکی ئەمجارەیان بە زمانی کوردی (زاراوەى کرمانجیى ناوەڕاست - سۆرانی) لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە. بەوەش نامیلکەى ژنۆلۆژی تا ئێستا بە ٨ زمان لەسەتاسەری جیهاندا بڵاوکراوەتەوە.

نامیلکەکە دەروازەیەک دەکاتەوە بۆ تێگەشتن لە ژنۆلۆژی، ماهیەتی زانست و لە چوار بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەمی لەسەر ژنۆلۆژی و زانست چیە؟ زانیاری و شیکارییەکی رەخنەگرانەیە لەسەر زانستە کۆمەڵایەتییەکان کە گرنگییان بە هەبوونی، ناسنامە و پێگە و مێژووی ژن نەداوە و هەوڵێکە بۆ دیدێکی نوێ لە روانگەی ژنۆلۆژییەوە بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان.

بەشی دووەمی لەسەر بنەماکانی ژنۆلۆژییە، بە دەرنیە لە رەخنەیەکی ریشەیی و سوومەند لە رەوتەکانی فێمینیزم کە بۆچی نەیانتوانیوە خاوەن ئەڵتەرناتیڤ بن لە بەرامبەر سیستەم و تیشک دەخاتە سەر کاریگەریی ئۆرێنتالیزم -رۆژهەڵاتناسی لەسەر عەقڵیەت. پێشنیازیش دەکات بەپەرەدان بە شێوازێکی ژیانی جێگرەوە کە سنووری مۆدێرنیتە تێپەرێنێت.

لە نامیلکەدا ئەوەش فەرامۆشنەکراوە کە شیکردنەوە لەسەر زایەند بکات و لایەنی زیهنیەتی سیستەمی دەسەڵاتدارییەوە وەک مەیدانێکی هێز بەکارهێنراوە و پێویستی بەگۆڕانکاری و وەرچەرخانی پیاویش دەخاتە روو.

لە نامیلکەکەدا چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ مێژوو، چۆن ژنۆلۆژی لە رەوتە فکرییە جێگرەوەکان دەڕوانێت، کاریگەریی ژنۆلۆژی لەسەر پێکهاتەی دەزگایی بزووتنەوەکانی ژن، پەیوەندیی نێوان ژنۆلۆژی و سیۆسیۆلۆژیای ئازادی روون دەکاتەوە.

لە بەشی سێیەم دا باس لە رێبازەکانی ژنۆلۆژی دەکات، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ سیستەمەکانی مەعریفە دەکات . لە به‌شی چواره‌میش دا باس لە بوار و گۆڕه‌پانی کردەییکردنی ژنۆلۆژی دەکات کە ئەتیک - ئەستاتیک ( ئاکار - جوانناسی)، ئابووری، دیمۆگرافیا (دانیشتوانناسی)، ئەکۆلۆژی (ژینگەناسی) مێژوو، تەندروستی، پەروەردە و سیاسەت. 

نامیلکەی ژنۆلۆژی لە کوێ دەست دەکەوێت؟

لە قۆناغی یەکەم دا نامیلکەی ژنۆلۆژی بە کوردی لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بە تایبەتی لە کتێبخانەکانی سلێمانی، جەمال عیرفان  و ئاوات لە شاری سلێمانی، لە کافێی لیسا لە دەربەندیخان، لە بینای گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە لە سلێمانی دەست دەکەوێت.

هەروەها دەکرێت لە باشوری کوردستان بە ناونیشانی ئەلکترۆنی  [email protected] داوای نامیلکەکە بکەن.

لە ئەوروپا دەکرێت لە سەکۆی کتێب لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ژنان لە شاری فرانکفۆرتی ئەلمانیا لە رۆژانی ٦-٧ ئۆکتۆبەر دەستبکەوێت. لە هەمان کات دا دەتوانن لە رێگەى ئیمەیلی j[email protected]   داوای بکەن.

لە ئێستاشدا کار بۆ ئەوە دەکرێت نامیلکەى ژنۆلۆژی وەربگێڕدرێنە سەر زمانەکانى عەرەبی و فارسی و چاەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکى تردا ئەو نامیلکەیە بەو ٢ زمانیش بکەوێتە بەر یدەى خوێنەران.

ر.م