نه‌ورۆز جیزره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه و بۆ هه‌موو گه‌لان بووه‌ته هیوا، به هه‌وڵ و تێكۆشانی یه‌كێك له كادیره پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه ساكینه جانسز ئافرێنراوه.
جیزره گوتی «یه‌كێك له‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه ساكینه جانسزی كردووه‌ته ئامانج ئه‌وه‌یه، له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا پێشه‌نگایه‌تیی ژن و گه‌ل ته‌نگه‌تاو بكه‌ن. ته‌نیا ئه‌وانه ده‌بنه ئامانجی ده‌وڵه‌ته‌كان كه ئازادی و ڕاستی له دڵ و مێشكی خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن. هه‌ڤاڵ ساراش له‌م لایه‌نه‌وه پێشه‌نگایه‌تییه‌كی بێ وێنه‌ی تێكۆشانی كرد.»
جیزره ده‌رباره‌ی مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ماوه‌ی ٦٢ ڕۆژه له زیندان مانی له خواردن گرتووه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد مانگرتنه‌كه به هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
«بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وه‌ڵام بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه، له‌یلا گیوڤه‌ن پێشه‌نگایه‌تی مانگرتنه‌كانی كرد. تێكۆشانی هه‌ڤاڵ سارا بۆ هه‌موو ژنان بووه‌ته ئیلهامی تێكۆشان، له‌یلا گیوڤه‌ن-یش به‌م ئیلهامه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ كه تێكۆشانێكی بێ وێنه‌ی بۆ ئازادیی ژن كردووه، ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه و ٦٢ ڕۆژی تێپه‌ڕاندووه.»
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆجالان ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه
نه‌ورۆز جزیره گوتی، ده‌وڵه‌تی تورك ترسی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنی كورد و ئیراده‌ی ژن هه‌یه. «ڕاستینه‌ی هه‌ڤاڵ سارا، نه‌ك ته‌نیا له ژنانی كورددا، به‌ڵكو له گلێنه‌ی چاوی هه‌موو ژناندا ترووسكه‌ی ئازادییه.»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه گوتی: «هیچ هێزێكی پیاو و ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئافراندنی ژنی ئازاد. ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی پاریس گوتبووی، [له كه‌سایه‌تیی سارا‌دا منیان به ئامانج گرت. ئه‌و ئیراده ئازاده‌ی كه ئێمه ئافراندمان كرایه ئامانج. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به‌شێكه له پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی، به شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ سارا و ٢ هه‌ڤاڵی دیكه‌ی ژن پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی دیسان ڕووه بێ ئه‌خلاقه‌كه‌ی خۆی ده‌رخستووه.] ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێستی سارا پیشان بده‌ین، ئه‌م پڕۆسه‌یه و تێكۆشان ئه‌مه‌ی پێویسته. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كاراكته‌ره كاراكته‌ری سه‌ركه‌وتنه. ئێمه به هه‌ڵوێستی هه‌ڤاڵ سارا سه‌رده‌كه‌وین.»
تێكۆشانی سێڤێ و ساراكان به‌رده‌وامه
نه‌ورۆز جیزره یادی ٣ ژنهتێكۆشهر سێڤێ ده‌میر، پاكیزه نایر و فاتمه ئویار-ی كرده‌وه كه ٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ له ناوچه‌ی سلۆپیی باكووری كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك شه‌هید كران. گوتی، تێكۆشانی ئه‌و ٣ ژنهتێكۆشهرهش درێژه‌پێده‌ری تێكۆشانی ٣ ژنهتێكۆشهرهكهی پاریس بوو. ئێستاش تێكۆشانی ئه‌و پێشه‌نگانه به‌رده‌وامه.
s.m