نوژیان ناوى ژیانێکى نوێ بوو...

نوژیان بۆ درێژەدان بە رێگاکەى چیچەک بۆتانی پوری، لەگەڵ خوشکەکەیدا چووە ریزەکانى گەریلا. نوژیان، کە چووەتە ناو دڵی هەڤاڵەکانى، بووە بە ژیانێکى نوێ...

نوژیان بۆتان (عەزیمە ئاجەت) ساڵی ١٩٤٤ لە جزیری شرنەخ و لە بنەماڵەیەکى نیشتمانپەروەردا لە دایکبووە. نوژیان گوشار و زۆرەملێ و ملهوڕیى زۆری دوژمنى بینیوە. هەر لە منداڵیدا بەرەنگارى دوژمن دەبێتەوە و سیستمى داگیرکەری رەتدەکاتەوە. نوژیان، کە بە بەردەوامى لە ناو تێکۆشاندا بوو ناوى ئاپۆى بیستبوو. پوری و مامی لە ناو بزووتنەوەى پەکەکەدا بوون. نوژیان کاتێک گەریلاى لە تەلەفزیۆنەوە دەبینی بە حەماسەت و جۆشێکى گەورەوە سەیرى دەکردن.

هەوڵ و گەڕانەکانى نوژیان لەگەڵ گەورەبوونیدا، مەزنترو گەورەتر دەبوون. لە بنەماڵەکەیەوە زۆرکەس دەبوون بە گەریلا. خەونى منداڵى ئەوە بوو، کە بڕواتە سەر چیاکان و لەسەر رێگاکەى پوری و مامی بڕوات و چەک هەڵگرێت. سەربارى ئەو خەونە نوژیان دەدرێت بە شوو. لە ماوەى ٤ ساڵ هاوسەرگیرییەکەیدا دیسان بەردەوام دەبێت لە تێکۆشانە سیاسییەکەى. ئەو ٤ ساڵە بۆ ئەو وەکو ١٠٠ ساڵ بووە. هەوڵ دەدات دواى خەونەکانى بکەوێت. نوژیان، کە لە ژیانیدا زۆر ناڕەحەتیى بینیبوو، دەستبەرداری خەونەکەى نابێت و بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشچوون و هەڵگرتنى هەنگاوەکان بۆ هاتنەدیى خەونەکانی. ئیدی لە خەونەکەی نزیکبووەتەوە. بە رووناکایى، ئومێد و سەربەرزییەوە هەنگاو بۆ پێشەوە هەڵدەگرێت. دوای ماوەیەک لە خەباتکردن، ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ خوشکەکەیدا روو لە چیاکانى کوردستان دەکەن.

چاوە پڕ لە هیواکانى هەموو کات دڵخۆشییان بە مرۆڤ دەبەخشی

نوژیان و هێڤی ژیانی خوشکی لە چیاى گابار بەشدارى ریزەکانى گەریلا بوون. لە بەستا پەروەردەى شەڕڤانیان بینی. هاوڕێکانى دەڵێن "دواى پەروەردەکردن، نوژیان بۆ ماوەیەک لە گابار دەمێنێتەوە. ئیتر بە خەونەکەى گەیشتبوو. چیچەک بۆتانی پوری چەندین ساڵ لە هەرێمى بۆتانی تێکۆشانى ئەنجامدابوو. جێ پێى (چیچەک بۆتان) بە هەموو شەوە رێگاکان، چیاکان و دەشتەکانەوە دیار بوون. نوژیان زوو خۆى لەگەڵ ژیانی چیادا گونجاند و چالاکانە کارى دەکرد.

لە چیادا بەرپرسیارانە کاری دەکرد و بە دڵگەرمی و دڵپاکی و لە ناخی دڵەوە کاری دەکرد و ئەوەش کاریگەریى لەسەر هەموو هاوڕێکانى دروستکردبوو. لە دڵێ هاوڕێکانیدا جێى بوو بووە. چاوە پڕ لە هیواکانى هەموو کات دەبوونە هۆى دڵخۆشبوونى مرۆڤەکان. بە هەڵوێست و حەماسەت و هۆشیارییەوە تیۆریى "نابێت"ی پووچ دەکردەوە. دەستی دەدایە هەر کاریک بە سەرکەوتویى کۆتایى پێدەهێنا. ئەوەى ناوى رەشبینى بێت لەگەڵیدا نەبوو".

بۆ هەموو هەڤەکانى بووە نمونە

هاوڕێکانى دەڵێن، نوژیان پێش هەموو شتێک و پێش خۆی بیری لە هەڤاڵەکانى دەکردەوە. لە بەردەوامیى قسەکانیاندا وتیان "هەموو رۆژێکی بە ورە و ئومێدێکى نوێیەوە دەستیپێدەکرد. ئەو کاتەى لەگەڵیدا بۆ ئەنجامدانی ئەرک و کارێک دەڕۆیشتین، پێکەوە قسەمان دەکرد. زۆر دەیوست رێبەرایەتى بناسێت و لێى تێبگات. لە کاتى کاریشدا هەر دەرفەتێکى دەست بکەوتایە دەیخوێندەوە و ئەوەشى دەیخوێندەوە، لەبارەییەوە قسەى بۆ ئێمە دەکرد. هەندێکجار ناکۆکیى بۆ دروستدەکردین بۆ ئەوەى ئێمە ئامادە و هەروەها پێداگرتر و لەسەرخۆتر بکات. بەڕاستى وەک ناوەکەى خۆی، نوژیان بوو...".

  هاوڕێکانى دەڵێن، ئەو لەسەر هێڵی بێریتان رێى دەکرد و سەرنجیان خستە سەر تایبەتمەندیى هەرەوەزبوونی و ئەوەشیان وت "هەرگیز رانەدەوەستا. کاتێک کارێک بهاتەیە پێشەوە خێرا هەڵدەستا و هەمووى لەگەڵ خۆى دەخستە کارەوە. کاتێک دەچوو بۆ کارێک، ئەو خۆى بارە قورسەکەى هەڵدەگرت. ورە و ئیرادەیەکى زۆر بەرز و پتەوی هەبوو. هەموو هەڤاڵان ئەویان بۆ خۆیان کردبوو بە نمونە. پێکەنینێکى هەبوو، کە بە هیچ شتێک وێنا ناکرێت و نایەتە سەر زمان و رۆحی بە بەری ژیاندا دەکردەوە و پێکەنینەکەى لە چیاکاندا دەنگى دەدایەوە. کاتێک رەخنەى دەکرد هەڤاڵەکانى بەرز دەکردەوە. رێبەر ئاپۆدەڵێت 'هاوڕێ ئەو کەسەیە، کە سەری هاوڕێکەى خۆى بە ئەندازەى بەرزیى ئاسمانەکان بەرز بکاتەوە' نوژیان-یش وابوو".

خۆی دابووە سەر رێگاى راستی

هاوڕێیەکى تری دەڵێت، نوژیان لەسەر هێڵی ژن قوڵبوو بوویەوە و لەو بارەیەوە وتى "کاتێک مرۆڤ لێى ورد دەبوویەوە، هەڤاڵ بێریتانى بە یادی مرۆڤ دەهێنایەوە. هەموو کات تاقم تفەنگەکەى لە پشتدا بوو و چەکەکەى بە دەستەوە بوو. گورجوگۆڵ بوو و سەرباری قورسیى بارودۆخى بۆتان، هەموو بەیانییەک پێش هەموومان لە خەو هەڵدەستا.

نوژیان بەو دژوارییانەوە پێگەیشتبوو و زیاتر خۆى لەگەڵ راستیى ژیان دەگونجاند. کاتێک بۆ ئەرکێک یان کارێک دەرۆیشت، سەرەتا چاودێریى دەورووبەری خۆى دەکرد و دواى ئەوە بەرەو پێش دەچوو. دواتر هاوڕێکانى بانگ دەکرد. نوژیان خۆی دابووە سەر رێگاى راستى. ئیرادە و ورەى بەهێز بوو و بە باشی خۆى لەسەر ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەرایەتى بەرەوپێش بردبوو".

گەریلا نوژیان ٢٩ى تشرینى دووەمی ٢٠١٦ / ٩ى سەرماوەز، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاوە لە چیای جودی ژیانى لە دەستدا.

ر.م