نینا ئه‌حمه‌دی كۆچی دوایی كرد

نینا ئه‌حمه‌دی كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌نێو تێكۆشانی ئازادیدا ژیا، خه‌باتی جیاجیای كرد و ڕه‌نجێكی زۆری دا، ئه‌مڕۆ له‌ ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

ژنه‌تێكۆشه‌ری كورد نینا ئه‌حمه‌دی كه‌ له‌ بواری ڕاگه‌یاندنی ئازاد و زۆر بواری دیكه‌ی تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا ڕه‌نجی دا، پاش ٣ ساڵ ته‌داوی كردن به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی كرد.

پرسه‌ی نینا ئه‌حمه‌دی له‌ لایه‌ن خانه‌واده‌ و دۆسته‌كانی له‌ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دیموكراتی له‌ شاری ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

نینا ئه‌حمه‌دی ٢٧ی ئاداری ٢٠١٧ له‌ كۆنگره‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دیموكراتی (NCKD) له‌ ڤیه‌نا، له‌ به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و خزمه‌تی به‌ ئه‌ندامی فه‌خری ده‌ستنیشان كرا.

s.m