وه‌قفی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان فێرگه‌ی ژنۆلۆژی كرده‌وه
وه‌قفی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان (ÎFWF) له په‌رله‌مانی ڕۆژئاوای هۆڵه‌ندا بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك فێرگه‌ی ژنۆلۆژی كرده‌وه.
وه‌قفی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان (ÎFWF) له په‌رله‌مانی ڕۆژئاوای هۆڵه‌ندا بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك فێرگه‌ی ژنۆلۆژی كرده‌وه.
له په‌رله‌مانی ڕۆژئاوای هۆڵه‌ندا كه ماوه‌ی ٢ ساڵه پڕۆژه‌یه‌كی به ناوی «نیو ۆرلد سه‌میت- New World Summit» خستووه‌ته‌گه‌ڕ، ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی دیموكراتیی بێ ده‌وڵه‌ت، مۆدێلی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پێگه‌ی ژنان له شۆرشدا سه‌مینار پێشكه‌ش ده‌كرێن.
وه‌قفی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان له چێوه‌ی پڕۆژه‌ی «فێرگه بۆ خه‌باته‌كانی ژنۆلۆژی» مه‌ڕاسیمێكی ساز كرد. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌مینار پێشكه‌ش كران. به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌قفه‌كه باسیان له ئه‌زموونی كاری ٨ ساڵه‌ی خۆیان كرد. دواتر باسی خه‌باتی وه‌قفی ژنانی هێلین كرا.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌ورووپا (TJK-E) عالیه یوردان سه‌رنجی خسته سه‌ر كه‌مپینی «تووندوتیژی دژی ژن سیاسییه\له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووی تۆش ببێته‌وه» كه له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨-ه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی له سه‌میناره‌كه‌دا وانه‌ی ژنۆلۆژی پێشكه‌ش كرد. هاسكار قرمزگول به ناوی كۆمیته‌كه ڕایگه‌یاند، ژنۆلۆژی زانستێكه به پێویستیی ژنانی كورد ده‌ركه‌وتووه و ژنانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش خۆیان له‌نێویدا دۆزیوه‌ته‌وه و خاوه‌نداره‌تییان لێ كردووه.
دوای پێشكه‌شكردنی وانه‌كان، ئاماژه به كار و خه‌باتی گوندی ژنوار كرا. نوێنه‌ری وه‌قفی ژنانی ئازادی ڕۆژاڤا مایكه ناك هێمای بۆ ئه‌وه كرد، گوندی ژنان به خه‌باتی یه‌كده‌ستیی ژنان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی ژن دامه‌زراوه. دواتر هونه‌رمه‌ند سۆسن چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری پێشكه‌ش كرد.
s.m