١٥ گیراوی ژن دوورخرانەوە
١٥ گیراوی ژن لەگرتووخانەی ژنانی باقرکۆی دوورخرانەوە بۆ گرتووخانەی بونیانی قایسەری.
١٥ گیراوی ژن لەگرتووخانەی ژنانی باقرکۆی دوورخرانەوە بۆ گرتووخانەی بونیانی قایسەری.
دوێنێ بەرپرسانی بەندیخانەی باقرکۆی لە بڕیارێکدا ١٥ گیراوی ژن-یان گواستەوە بۆ بەندیخانەی ژنانی بونیان-ی قەیسەری.
ناوی گیراوەکان بریتین لە ، لەیلا باران، سبیل ئاسلانتاش،حەسرەت ئیر، هاجەر یەڵدز، مێرگول پولاد، جیهان تورک، ڕووکەن گوندوز، هولیا ئانجی، بەرمال سولاک، ئیجە گوکداق، گرین کێنای، هاجەرکارا، قەدریە عەباس، شیلان ئوکتوو و ئەمینە ئوزەر.
ڕاگەیەنرا کە لەڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لەگیراوان لەشوێنە پێشووەکانیان دوور ڕەوانەی گرتووخانەکانی دیکەی تورکیا دەکرێن.
ک-ش