٧ کەس کە بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووهەم بلاکراوەیان بڵاو کردەوە دەستگیر کران

لە ناوچەی ئەسەنیورتی شاری ئەستەنبول ٧ کەس کە بە بۆنەی (٢٥ی تشرینی دووهەم) رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە، دەستگیر کران.

بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتویژی دژی ژنان، لە ناوچەی ئەسەنیورتی شاری ئەستەنبول ٧ کەس کە شەشیان ژن بوون، بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەی چارەنووسی ئەو ٧ کەسەوە رانەگەیێنراوە.

ز.ش