پارتی سەوز لیستی سەپاندنی سزای بۆسەر دەوڵەتی تورکیا ئامادە کرد

پارتی سەوز لە کۆنگرەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ لیستێکی سزاکانی پەسەند کرد کە بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەسەریدا دەسەپێنن.

پارتی سەوز کە لەم دواییانەدا لە ئەڵمانیا دەنگەکانی زیادیکردبوو و لە ژمارەیەک ویلایەتی تر بەشداری لە حکومەت دا کردبوو، لە شاری بیلفیلدی ئەڵمانیا کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا. لە کۆنگرەدا ئانالینا بیربوک و ڕۆبێرت هابیک وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە. هەروەها باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا کە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە.

بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لیستێکی سزا ئامادەکرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا و بە سەر دەوڵەتی تورک دەسەپێنرێت.

لە لیستەکا دەوترێت، لەدژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک و بەرپرسانی تری دەوڵەتی تورک سزای ئابوری دەسەپێنرێت.

ڕاوەستاندنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا.

هەڵوەشاندنی ڕێککەوتنی پەنابەران لەنێوان تورکیا و وڵاتانی ئەوروپادا.

گرنتی قەڕزی هەرمیس بۆ ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیانەی لە تورکیا کار دەکەن هەڵبوەشێنرێتەوە.

ف.ق