پاژک: ئەو مەشخەڵەی سەما یوجە هەڵیکرد دەیگەیەنینە دەستی هەموو ژنان

پارتی ئازادیى ژنانى کوردستان (PAJK - پاژک) شەهیدی ئازادیی گەورە سەما یوجەی بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند: "بانگ لە هەموو ژنان دەکەین لە دژی فاشیزم تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک بڵند بکەن. ئەو مەشخەڵەی سەما یوجە هەڵیکرد بیگەیەننە دەستی هەموو ژنان".

دەستەى بەڕێوەبەریى پاژک بە بۆنەی ساڵیادی شەهید بوونی سەما یوجەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئێمە وەک تەڤگەری ژنی ئازاد و تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە قۆناغێکی مێژوویدا دەژین. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوت و رۆژ لە دواى رۆژیش مەزنتر دەبێت. ژنان زیاتر بە ئیرادەیەکی مەزنەوە بەرەو ئازادی دەچن. بێگومان ڕێپێوانی ئازادی  بە پێشەنگایەتیی سەما یوجەکان، زیلانەکان، بێریتانەکان، گوڵانەکان و ئارمانجەکان و ئەوانەی بوونەتە سیمبول، بۆ تەڤگەری ئازادیی ژن بوون بە هێڵێکی واتادار. بە بۆنەی ٢١ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدی ڕێگای ئازادیی مەزن شەهید سەما یوجەوە، بە منەتەوە یادی بەرز رادەگرین. ئەو مەشخەڵەی ئەو هەڵیکردووە و داویەتییە دەستی ئێمە، هەتا هاتنەدیى ژیانێکی ئازاد و وڵاتێکی ئازاد ئێمەش لە دەستماندا بە بەرزی رایدەگرین. جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە بۆ ئەوەی ببینە هاوڕێی سەما یوجە، لە سەر هێڵی  ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و وەڵاتەکەمان ئازاد دەکەین لە هەموو شووێنێک و مەیدانێک دا لە هەموو هەلومەرجێکدا درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین.

لە راگەیاندراوەکەی دەستەى بەڕێوەبەریى پاژک دا ئەوەش هاتووە:

لە رۆژی ئەمڕۆدا ئێمە بە قۆناغێکی نوێ و مێژوویدا تێدەپەڕین. لەم قۆناغەدا رۆژهەڵاتی ناوین، کورد و ژن بە قورسترین و قەیراناوترین قۆناغی مێژوودا تێدەپەڕن. هەرچەندە هێرشە مێژووییەکان هاوشێوەى یەکتر بن و یەک ئامانجیشان هەبێت، بەڵام قارەمانە مێژووییەکانیش بەو رادەیە هاوشێوەى یەکترن و قوڵبوونەکەی و ئامانجەکەی دەستنیشان دەکەن. وەک دەزانرێت قارەمانیی هاوڕێی زیلان و سەما لە دژی هێرشەکان، زۆر کاریگەرانە بوون و ئەنجامدران.

ڕێنوێنی و پەرسپەکتیڤی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ بەهاری گەلان و خەونی بنەڕەتی و داخوازیی ڕێبەرایەتیمان ئەوە بوو، ئەوەش بە ئەنجامدان و جێبەجێکردنى بەدی دەهات. سەماکان ڕێگایان بۆ ئەوە کردەوە و بۆ پێکهاتنی ئەو خەونانە گیانی خۆیان کرد بە مەشخەڵ و تاریکییان رووناک کردەوە. هاوڕێ سەما کاتێک چالاکییەکەی ئەنجامدا بوو لە نامەیەکدا ئەوەی وت بوو:"لە شەڕدا سەرکەوتن، لە ژیانیشدا ئازادی، تەنها لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا راستیی کوردان و  راستیى ژنان سەردەکەون، لەبەر ئەوە پێویستە لەو شەڕەدا سەر بکەوین و ژیان بە ئازادی تاجدار بکەین".

گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرایەتیمان بەڕێوەدەچێت، پیلانی هێزە داگیرکەرەکان و جەنگی سێیەمی جیهانی، سیاسەت و پرۆژەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی بە تێکۆشانی ئازادیی ژنان بە دیهاتون جیاوازنین لە یەکتر و بە هەستیارییەوە سەیر بکرێن پێشهاتەکانى قۆناغەکە لەگەڵ ئەوەى پێى دەوترێت بەهاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ و ئەو گۆشەگیرییەى ماوەى ٨ ساڵە بە پێداگرییەوە بەردەوامە بەشێوەیەکى سەرنجڕاکێش لە یەکترەوە نزیکن. واتاکەى ئەوەیە، لە دەرەوە هشتنەوە و پەراوێزخستنی ڕێبەرایەتییە، پاکتاوکردنی بزووتنەوەکەمانە، بێکاریگەرکردنی تەڤگەری ئازادیی ژنە، بێ رۆڵ کردنی گەلی کورد و لەهەمان کاتدا بەکارهێنانییەتی تاوەکو پلانەکەیان بە بێ ئاستەنگ بە ڕێوەببەن. بەوەش دەیانەوێت پێشکەوتنی شۆڕشی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوین ئاستەنگ و پاکتاو بکەن. ئێستاش وەک دەزانرێت هێرشەکان بە ئامانجی سڕینەوە و لە ناوبردن و داگیرکەری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەچن. هێرشی داگیرکەری بەش بە بەش بڵاوبووەتەوە و ئێستاش لە خواکورک جموجوڵی داگیرکەری هەیە. پلانی داگیرکەری بە داگیرکردنی عەفرین دەستیپێکرد و ئێستاش لە خواکورک بەردەوامە. دەبێت هەموو ژنان، گەنجان و هەموو کەسێک ئەوە بزانێت، کە بێدەنگی لە دژی فاشیزم بێدەنگییە لە دژی ئەو پلانە پاکتاوکاری و داگیرکەرییە و هاوکاریکردنی ئەوانە. پاراستنی خواکورک، کە وەک قەڵایەکی بەرخودانی سەما یوجەکان، گوڵناز کاراتاش – بێریتانەکانە و لە دژی خیانەت بەرخودانیان کرد هەم لەو پێناوەدا ئەو هەزاران گیان و شەهیدەى بەخشیومانە وەک ئەرکێکە. لەسەر ئەو بنەمایە بە مسۆگەری ئازادیی ڕێبەرایەتیمان و پاراستنی وڵاتەکەمان بە پێشەنگایەتیی ژنان بەدی دێت، چونکە سەما  یوجە  بەو ئەو ئامانجە تێکۆشانی کرد و گیانی خۆی فیدا کرد.

جارێکی تر رایدەگەیەنین لە ساڵیادی ئەو شەهیدبوونەدا، بە رۆحی هەڵمەتی چالاکییە مەزنەکان پێشوازی لەم قۆناغە دەکەین. لە پێش هەموو شتێکەوە سەرەتا پلانی داگیرکردنی کوردستان لەلایەن تورکیاوە تێکدەشکێنین. وەک هاوڕێیەکی سەما یوجە ئێمە لەگەڵ ڕێبەرایەتیی ئازادی خۆمان دەژین و بە رۆحی سەرکەوتن پێشەنگایەتى بۆ هەموو ژنان و گەنجان دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایە  ئێمە بانگەوازمان بۆ هەموو ژنان و گەنجان و سۆسیالیستەکان ئەوەیە، کە لەدژی فاشیزم تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک گەشتر بکەن.  ئێمە بانگ دەکەین، ئەو مەشخەڵەی سەما یوجە هەڵیکردووە بیگەیەننە هەموو  ژنان و بۆ تێکۆشانەکەتان سەرکەوتن دەخوازین".

ر.م