پاژک: تێکۆشان لەسەر هێڵی زیلان زمان و چالاکیی سەردەمە

پاژک رایگەیاند، شەڕکردن، تێکۆشان و وەستانەوە لە دژی خیانەت لەسەر هێڵی زیلان، کە دوژمنی شپرزە کردووە زمان و چالاکی سەردەمە. چالاکییەکەمان لە دژی دوژمن و خیانەت، چالاکیی زیلانە.

دەستەى بەڕێوەبەریى پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک - PAJK) لە ٢٤هەمین ساڵیادی چالاکییەکەی زەینەب کناجی 'زیلان'، کە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ / ١٠ی پووشپەڕ، چالاکی گیانفیدایی ئەنجام دا، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێ زەینەب کناجی- زیلان مانیفیستی پارتیبوونی ئێمەی ژنە و هێڵی گیانفیداییە، لەسەر پەیمان و بەڵێنى ژنی ئازاد، وڵاتی ئازاد، رێبەرایتی ئازاد یادی بەرز رادەگرین و رێزی بێکۆتایی خۆمانی بۆ دەخەینەڕوو."

لە راگەیاندراوەکەى پاژک دا هاتووە:

"وێڕای هەموو هەوڵەکانی دوژمن، سیستمی باڵادەستیى پیاو، وێڕای هەموو دیماگۆجیەت و هێرشەکان، هێڵی رێبەرایەتی راستیی ژنی زیلانی بونیادناوە. هاوڕێ زیلان، لەدژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٦ی ئایار / ١٦ی بانەمەڕ لە دژی رێبەرایەتیمان، لە خواستیان لە رێگەى کردەیەکى تیرۆرکردنەوە ئەو پیلانگێڕییە ئەنجام بدەن و هەروەها لەدژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سڕینەوەی گەریلا، بووە خاوەن بڕیار و چالاکیی گەورە و مێژووی نووسییەوە. وەڵامی رێبەرایەتیمان بۆ چالاکییەکەی هاوڕێ زیلان راگەیاندنی ئایدیۆلۆژیای رزگاریی ژن بوو، کە ئەوەش بووە هێڵی دروستبوونی پاژک و بنەماکانی لەو چوارچێوەیەدا کردبووە سیمبول. هاوڕێ زیلان بووەتە سیمبولی دابڕان لە کەلتوری جنسپارێز و سیستمی داگیرکەر و ئیرادەی ژنی ئازاد و لە کوردستان و بووە ناوی ژنی ئازاد. بەزیلانبوون، لە مێشکی داگیرکەر و  سیستمی باڵادەست و زاڵی پیاوسالاریدا بووە تەقینەوەیەکی ئایدیۆلۆژی و بە خۆپاراستنی سروشتیى گیانەوەری و جەوهەری، بە خۆڕێکخستن، بانگەشە و بە بڕیاری ئافراندنی سیستمی کۆمەڵگەیی ئازادیخوازی ژنە. بۆیە، تەنها وەکو چالاکییەکی سەربازیی سەرکەوتوو ناتوانین حەقیقتی زیلان ببینین. ئەو رێبازە. دەستهەڵنەگرتن لەو رێبازە، دەستهەڵنەگرتنە لە هێڵی شەهیدان. ئەوەش پێویستییەکی رسکان و بەدێهێنانى شۆڕشە. دڵسۆزی بۆ ئەو شەهیدانە دەبێتە گوتار و کرداری ئێمە. لە تێکۆشانی ئازادیماندا و لە هەلومەرجە سەختە نائاساییەکان و هەرچی دەبێت با ببێت، بەڵام شەهیدە بەرزەکانمان هەرگیز هیچ سنوور و بەربەستییەکیان نەناسی و لە قورسترین هەلومەرجی نائاساییدا رچەشکێنیان کرد و لە هێڵی پارتیدا پێشەنگ و رووناکاین. حەقیقەتی شەهیدان پراکتیزەبوون و بە کرداریکردنى یەکگرتوویى ئایدیۆلۆژی –سەربازی - سیاسییە.

هاوڕێ زیلان مەترسییەکانی سەردەمی لە کاتی خۆیدا بینی و بە چالاکییەکەی خۆی دەستێوەردانی لە دژی ئەو مەترسییانە کرد. تەنها پێشەنگیی بۆ سەردەمێک نەکردووە، بەڵکو پێشەنگیى بۆ مێژووی کردووە. دەسەڵاتی ئاکەپە، کە پێداگری لەسەر نکۆڵیکردن، سڕینەوەی کورد و پێداگری لەسەر کۆمەڵکوژیی ژنان دەکات و هەروەها نۆکەری و خیانەتی بازرزانی، کە پشتبەستووە بەوانە زۆر روونە و گەیشتووەتە دۆخ و ئاستێکى مەترسیدار. ئەو هەڵوێستە لەسەر بنەمای سیاسەتی پیلانگێڕییە، بۆیە سیاسەتی بارزانیگەری، کە هەموو دەستەکەوتەکانی ئازادیى کورد رادەست و پێشکەشی دوژمن دەکات. ئەوەش بە شێوەیەکە، کە سیاسەتی دوژمن لەسەر بنەمای 'کوردی باش، کوردی مردووە' پشتڕاست دەکاتەوە، پێ لە تەرمەکان دەنێت و بەوەش وادەزانێت بەردەوام دەبێت لەسەر زل نیشاندانی دەسەڵاتەکەی، بەڵام لە راستیدا بەوە ناچار و مەحکومی تێکشکاندن و لە ناوچوونە. تێکشکاندنی هەموو جۆرە هێرشەکانی دوژمن و هێڵی پیلانگێڕ و خیانەتکردن  بە کردەوە بە جێبەجێکردنى بانگەوازەکەی زیلان بەدی دێت. لەسەر ئەو هێڵەی زیلان، کە دوژمنی شپرزە کردووە، شەڕکردن، تێکۆشان، هەڵوێست دژی خیانەت، زمان و چالاکیی سەردەمە. لە دژی دوژمن و خیانەت چالاکییەکەمان چالاکیی زیلانە. لە پێش هەموانەوە بانگەواز بۆ ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان دەکەین، کە بە گیانی یەکێتیی نەتەوەیی بە راپەڕین، پێشوازی لە سەردەمەکە بکەن."

ر.م