پلاتفۆڕمی ژنانی کوردی یەکگرتوو: دیالۆگی نێوماڵی کورد پێویستە

پلاتفۆڕمی ژنانی کوردی یەکگرتوو، داوای دیالۆگی نێوماڵی کورد دەکەن ، "بانگەوازی بۆ سیاسەتمەدارانی کورد دەکەین گوێمان لێ بگرن".

پلاتفۆڕمی ژنانی کوردی یەکگرتوو نامەیەکیان نووسی و بانگەوازی دیالۆگی نێوماڵی کوردیان کرد.

"تورکیا شەڕی براکوژی دروست دەکات"

دەقی نامەی پلاتفۆڕمەکە بەم شێوەیەیە:

"بەناوی پلاتفۆڕمی ژنانی کوردی یەکگرتوو و ژنانی کوردی خاوەن تێڕوانین و بیروباوەڕی سیاسی جیاواز کۆ بووینەوە، ئامانجی سەرەکیمان ئەوە بوو پەرە بە ئاشتی و دیالۆگی نێوماڵی کورد بدەین. ویستمان پشتگیریی دیالۆگ و ئاشتیی نێوماڵی کورد بکەین.

ئەو وڵاتانەی گەلی کوردی تێدا دەژین، قۆناغێکی زۆر هەستیار تێدەپەڕێنن. ئیدی کورد لە عێراق و سوریادا ناتوانن بەشێوەی جاران وەکو دوو شار بمێننەوە. تورکیا و ئێرانیش لە بەرانبەر ئەو دۆخەد کەوتونەتە شەڕپێفرۆشتن و دڵخۆش نین بە دۆخی گەشەکردنی ئەو دوو وڵاتە.

هەربۆیە هەوڵدانەکانیان بۆ لەنوێ دیزاینکردنەوەی عێراق و سوریا خستوەتەگەڕ، دەیانەوێت کێشەکانیان گەورەتر بکەن. ئەوەش ڕێگەدەدات زلهێزەکان بێنە ناو کێشەکانەوە. دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا بەناوی یەکێتی خاکی عێراق و سوریا لە دەرەوەی وڵاتانی ناوبراو لە تورکیاشدا بوەتە هۆی شەڕ و ئازاری قورس. وەکو ئەوەی مێژوو هەمیشە بوەتە گەواهیدەری ئەو دۆخە، لەم سەردەمەشدا ئێمە دیسان بە دۆخێکی لەو شێوەیەدا تێدەپەڕین. سیاسەتەکانی شەڕ، زۆرترین کاریگەری بەسەر ئێمەی ژنەوە هەیە. تەنانەت مەترسی 'خوشک و براکوژی'یشی لێ دەکرێت.

"بۆ بەدەستخستنی مافی نەتەوەیی"

لەناو شەڕدا هەمیشە ژن و منداڵ زوڵمیان لێ دەکرێت. ئێمەی ژنانی کورد هیچکات ئەو شتە وەکو چارەنووس پێناسە ناکەین و نایبینین. دەمانەوێت قسە بین لەسەر ئەو پێشکەوتنە سیاسییانەنی کە بە ناوی ئێمە بەڕێوەدەبرێت و کاریگەری لەسەر ئێمە دروست دەکات. بەتایبەتی لەدژی ئەو سیاسیەتانەی کە دەیانەوێت گەلی کورد لەنێوماڵی خۆیدا سیاسەتی توندوتیژی لە بەرانبەر یەکتری پەرە پێبدەن، بڵێین "بەسە". لەو باوەڕەداین کە مافی دیموکراسیی گەلی کورد و نەتەوەییبوون، بە دیالۆگ و سیاسەتی ئاشتییانەی نێومالی کورددا تێدەپەڕێت. لەسەر ئەو بنەمایە، دەمانەوێت هەموو سیاسەتمەدارانی کورد گوێمان لێ بگرن. جارێکی دیکە دەیڵێینەوە، وەکو ژنانی کورد بۆ ئەوەی دیالۆگی ئاشتی پەرە پێبدەین، بەردەوام دەبین لە بانگەوازیی خۆمان".

ک-ش