ڕێكخراوه‌كانی ژنان له ئیسته‌نبووڵ به درووشمی «ئێمه پێكه‌وه به‌هێزین» له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی جه‌زایر «كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ژنان»یان ساز كرد. دایكانی شه‌ممه و به‌رخۆدێره‌كانی فلۆرمار-یش به‌شدار بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دیمه‌نی تێكۆشین، چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ڕێكخراوه‌كانی ژنانی كوردستان و توركیا پیشان دران. سه‌حه‌ر كالكان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و باسی ئامانجی كه‌مپینی «ئێمه پێكه‌وه به‌هێزین»ی كرد.
ناوبراو گوتی: «له كاتی باری نائاساییدا زۆر چالاكی ژنان ده‌ستگیر كران و كۆمه‌ڵكوژیی و ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر ژنان زیادیان كرد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرشه‌كان ئێمه كۆڵمان نه‌دا و به‌رده‌وام بووین. له دژی ئه‌و قانوونانه‌ی كه ده‌یانویست بیانچه‌سپێنن، بووینه ده‌نگی به‌رخۆدانی ژنانی ڕه‌نجده‌ر. له ساڵی ٢٠١٦ له دژی تووندوتیژی و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون. ئێمه پشتگیریی به‌رخۆدانی ژنانی جیهان و توركیامان كرد. له ٨ی ئه‌یلوولیشدا بانگه‌وازێكمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێزی خۆمان ڕێكخه‌ین. ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێره‌ین.»
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنان چاگلار ئاكده‌ره له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌كه‌یدا گوتی: «ئێمه له دژی سیسته‌می تاكه‌پیاویی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ڵات كه‌مپینی [نا، ژنان پێكه‌وه به‌هێزن]مان ده‌ستپێكرد. كۆبووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكه‌ین پێویسته چۆن له دژی ئه‌م سیسته‌مه ڕێوشوێن بگیرێته‌به‌ر. ئه‌مڕۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی قانوونی ئایینسه‌روه‌ری، قانوونی ٦٢٨١ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی نه‌فه‌قه ده‌كه‌ین. گفتوگۆ ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌مانه چی بكرێت، ڕێباز و تێكۆشینی هاوبه‌ش چۆن دابنرێت. هه‌روه‌ها ٢٥ی تشرینی دووه‌م نزیك ده‌بێته‌وه، لێره‌دا باسی پێشنیاز و داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ڕۆژه.»
s.m