ژن تی ڤی ڕۆژی شەممە دەست بە پخش دەکات

ژن تی ڤی کە بۆ ماوەیەکە دەستی بە بەخشی ئەزمونی کردووە قەراو وایە لە بەیانی ٣٠ی حوزەیران ٩ی پووشپەڕەوە بە فەرمی دەست بە پەخش بکات. ژن تی ڤی داوای هاوکاری لەهەموو ژنان کرد.

ژن تی ڤی سبەی لەسەر ناوی ' بۆ ژنان ئێمە تەلەڤیزیۆنێکی خۆش دابمەزرێنین' بەیاننامێکی بڵاو کردەوە و داوای هاوکاری وپشتیوانی کە هەموو ژنان کرد. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەرهێنەر، کامێراوان،هەواڵنێر و هەموو ستافی ژن تی ڤی لە ژنان پێکدێت.

ژن تی ڤی بە وتنی' ئێمە بۆ خۆمان دروستی دەکەین، بۆ خۆمان سەیری دەکەین'  ئەو پەیامەی ئاراستە کرد، " ژنانی گۆرانیبێژی میزۆپۆتامیا، سیاسەتمەدارانی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنانی کرێکاری ڕوومەڵێ، ژنانی جوتیار، تێکۆشەرانی ئانادۆڵ و هەموو ژنانی جیهان ئەم تەلەڤیزیۆنە بۆ هەموو ژنانە."

ژن تی ڤی بانگەوازی ئاراستەی هەموو ژنان کرد:

" لە ماڵی خۆتان، لە شوێنی کارەکانتان، لە کۆڵانان، لە ناو کۆمەلگادا دیمەنەکانتان تۆمار بکەن و بۆ ئێمەی بنێرن. با ژنان ببنە بەشێک لە تەلەڤیزیۆنەکە، ئێمە پێوستیمان بەئێوەیە.

ئێمە پێکەوە بابەتەکان دیار بکەین و پێکەوە لەسەری قسە بکەین. داوا لە هەموو ژنان دەکەین.

ئێمە پێکەوە بەرنامە ئامادە بکەین، دیمەن تۆمار بکەین، بابەتەکان دیار بکەین،  ئێمە خۆمان بەرنامەکان ئامادە بکەین و خۆمان سەیری بکەین. بە ڕووداوە دوورەکان ببینە یەک، لەیەکدابڕاوەکانیش بگەێنینە یەک."

ک-ش