ژنان لە زیندان ژمارە ١٦ى گۆڤاری رۆپەری-یان بڵاوکردەوە

١٦ هەمین ژمارەی گۆڤاری رۆپەری لە بەندیخانەی شاکرانی ئیزمیر، کە لەلایەن زیندانیانی ژنەوە ئامادە دەکرێت، بڵاوکرایەوە. گۆڤاری رۆپەری٣ مانگ جارێک و بە شێوازی زنجیرەیی و وەرزی بڵاو دەکرێتەوە.

گۆڤاری رۆپەری ناوەرۆکێکی دەوڵەمەندی هەیە و چەند بابەتێکى وەکو رۆشنبیری، هونەر و سیاسی و... هتد لە خۆ دەگرێت.

گۆڤاری رۆپەری لەلایەن  زیندانیانى ئازادی، ژنە زیندانیکراوەکانەوە بە هەوڵ و ماندبوون و هەستیارییەکی زۆرەوە ئامادە دەکرێت.

سەرباری هەموو ئەو گوشار و زۆردارییانەی کە لە سەر ژنانی بەندکراو پێک دەهێنریت، ژنان لە بەندیخانەدا بە چەندین شێواز بەرخۆدانەکەیان درێژە پێدەدەن.

ر.م