ژنان لە فەرەنساوە نامەی پشتیوانییان بۆ لەیلا گیوڤەن نارد
ئەنجوومەنى ژنانی ئەکین وان لە شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا نامەیان بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگى هەدەپە نارد، کە ماوەی ٤٩ رۆژە لە چالاکیى مانگرتن لە خواردندایە.
ئەنجوومەنى ژنانی ئەکین وان لە شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا نامەیان بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگى هەدەپە نارد، کە ماوەی ٤٩ رۆژە لە چالاکیى مانگرتن لە خواردندایە.
لە چوارچێوەى هەڵمەتی "تۆش نامەیەک بنووسە"، ژنانى کورد لە شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا نامەیان بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی وان نارد، کە ماوەی ٤٩ رۆژە لە زینداندا بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستی بە چالاکیى بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
لە نامەکەدا نووسراوە "چالاکییەکەى ئێوە چالاکیى ئێمەیە، بەرخودان و شکۆمانە. ئێمەی ژنان لە دیاسپۆراوە (لە دوورە وڵاتەوە) لەگەڵتاین و هەمیشەش پشتیوانت دەبین".
هەڵمەتى "تۆش نامەیەک بنووسە" بە پێشەنگایەتیى بزووتنەوەى ژنانى کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E) بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە بەڕێوەدەچێت.
ر.م