ژنانى جیهان پشتیوانییان لە گیوڤەن کرد: دەبێت گۆشەگیری لاببرێت
یەکێتیى ژنانی دیالتیکى نێونەتەوەیى پشتیوانییان لە لەیلا گیوڤەن کرد و رایانگەیاند، پێویستە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان لاببرێت.
یەکێتیى ژنانی دیالتیکى نێونەتەوەیى پشتیوانییان لە لەیلا گیوڤەن کرد و رایانگەیاند، پێویستە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان لاببرێت.
چالاکیى مانگرتن لە خواردنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەکەدە بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٦٦هەمین رۆژدایە. لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییەوە پەیامى پشتیوانى لە چالاکییەکەى گیوڤەن و داواى نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجان زیاتر دەبێت.
یەکێتیى ژنانى دیالکتیک، کە چەندین رێکخراوى ژنان، حیزبی سیاسی و نوێنەرانى سەندیکا جۆراجۆرەکانى ژنان لە جنێڤی سویسرا لە خۆی دەگرێت، پەیامى پشتیوانیان بۆ لەیلا گیوڤەن بڵاوکردەوە.
"با گۆشەگیری کۆتایى پێبهێنرێت و لەیلاش ئازاد بکرێت"
پەیامەکە بە ناوی "ئازادی بۆ لەیلا" بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە "ئێمە پشتیوانى لە داواکەى لەیلا گیوڤەن دەکەین بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان".
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە "ئێمە بە نیگەرانییەکەى زۆر قورسەوە ئەوە دەبنین، کە هاوڕێ ژنەکانمان لە تورکیا زیندانی و ئەشکەنجە دەکرێن و بە پاساوی پووچ و بێمانا دادگایى دەکرێن".
راشیانگەیاندووە "ئێمەى ژن لە دژی ئەو دۆخە و لە دژی هۆکارانەیەن، کە بوونەتە هۆی ئەوە لەیلا گیوڤەن دەست بە چالاکییەکەى لەو جۆرە بکات و لەو دۆخ و هۆکارانەش زۆر توڕە و نیگەرانین".
"بەبێ لەیلا ئێمە یەکێکمان کەم دەبێت"
لە کۆتایى پەیامی یەکێتیى ژنانى دیالکتیکی نێونەتەوەیدا هاتووە "ئێمەی ژنان کە لەگەڵ لەیلا بۆ هەمان ژیان تێکۆشاوین و کردوومانەتە ئامانج، دەمانەوێت جیهانێک و شوێنێکى یەکسان بئافرێنرێت و بونیات بنێین. ئێمە بە باشی دەزانین، کە ئەو جیهانە بە تێکۆشانی لەیلاکان و ژنان بەدی دێت. دەبێت یەکگرتوویى لەگەڵ لەیلا زۆر بەهێز بکرێت و ئێمە کارێک بکەین، کە لەیلا بتوانێت بژی. دەبێت ئێمە لە بیرمان نەچێت تێکۆشانی ژنان بەبێ لەیلا بەو مانایە دەبێت، کە ئێمە یەکێکمان کەم دەبێت! دەبێت لەیلا بژی، ژن، ژیان، ئازادی".
ر.م