ژنانى گەنج و ئازاد لە دوسلدۆرف چالاکییان ئەنجامدا
ئەندامانى ژنانی گەنج و ئازاد لەسەر پردێکى شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا پۆستەرێکیان هەڵواسی، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیى منە".
ئەندامانى ژنانی گەنج و ئازاد لەسەر پردێکى شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا پۆستەرێکیان هەڵواسی، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیى منە".
ئەندامانى ژنانى گەنج و ئازاد (JCA) لە شار دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژنان بۆ ئەوەى سەرنج رابکێشنە سەر گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پۆستەرێک کە بە زمانی ئەڵمانی لەسەر نووسرابوو "ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیى منە" لەسەر پردێکى گەورەدا هەڵواسی.
لە چالاکییەکەدا ئاڵاى پەکەکە هەڵکرا و پۆستەرەکە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بە پردەکەوە هەڵواسرا.
ژنانى گەنجی کوردستان داوای "بۆ ئازادیى رێبەر ئاپۆ راپەڕە"یان کرد.
ر.م