ژنانی ئه‌ڵمانیا له كه‌مپی ژنۆلۆژیدا كۆبوونه‌وه
له نێوان ڕۆژانی ٢٠-٢٣ی ئهیلوول\٢٩ی خه‌رمانان - ١ی ڕه‌زبه‌ر له شاری ماگدهبورگی ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداریی ٥٠ ژن كه‌مپی ژنۆلۆژی كرایه‌وه.
له نێوان ڕۆژانی ٢٠-٢٣ی ئهیلوول\٢٩ی خه‌رمانان - ١ی ڕه‌زبه‌ر له شاری ماگدهبورگی ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداریی ٥٠ ژن كه‌مپی ژنۆلۆژی كرایه‌وه.
كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی له ئه‌ورووپا ڕۆژی ٢٠ی ئهیلوول\٢٩ی خه‌رمانان كه‌مپی ژنۆلۆژی له ئه‌ڵمانیا كرده‌وه. له ڕۆژی یه‌كه‌می كه‌مپه‌كه‌دا ژنان گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی باوكسالاری، ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داری و چه‌ندین بابه‌تی دیكه كرد. زیلان دیار و ڤیان پۆخ بابه‌تێكیان پێشكه‌ش كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌شداربوانیان دایه‌وه.
له ڕۆژی دووه‌میشدا ژنانی ئه‌ڵمانیا سه‌رنجیان خسته سه‌ر كولتوور له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ژن و باربارا پادێ باسی شێوازه‌كانی ژیان و به‌رخۆدانی كۆمه‌ڵگه‌كانی دایكسالار له ئه‌ورووپا كرد. دواتریش بابه‌تێك ده‌رباره‌ی میتۆلۆژیا پێشكه‌ش كرا.
له ڕۆژی دواهه‌میندا، نازان ئوستونداگ ده‌رباره‌ی «تاك و خۆڕێكخستن» بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد كه تێزی «خۆبوون» بۆ تاك و خۆڕێكخستن هاوسه‌نگییه‌كی گرینگه.
هه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی گرینگ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و له ڕوانگه‌ی ژنۆلۆژی (زانستی ژن)ه‌وه شیكرانهوه. ئه‌مه شه‌شه‌مین كه‌مپی كۆمیته‌ی ژنۆلۆژیی ئه‌ورووپایه كه ساز ده‌كرێت. ساڵی ڕابردووش له ناوه‌ندی دیداری ژنانی ئوتامارا كه‌مپی ژنۆلۆژی كرابوویه‌وه و دواتریش له شاری بیلبائۆ-ی ئیسپانیا و ئیتاڵیا هه‌مان كه‌پ كرابوونه‌وه.
s.m