ژنانی ئێزدی بۆ ۳ی ئاب بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە

چەتری ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی رایگەیاند، ئازادیی ژنان لە شەنگال بە مانای ئازادیی مرۆڤایەتیی دێت. هەروەها بەرنامەی چالاکییەکانیان بۆ ژنانی شەنگال ئاشکرا کرد.

چەتری ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی دەستنیشانیان کرد، ئازادی ژنان لە شەنگال، بە مانای ئازادی مرۆڤایەتیی دێت. هەروەها بەرنامەی چالاکیەکانیان بۆ ژنانی شەنگال ئاشکرا کرد.

بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگای ئێزدی بە تایبەتیی هێرشیان کردە سەر ژنان

چەتری ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی، بە بۆنەی ۳ ی ئاب ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا بەبیریان هێناوەتەوە کە هێرشی پاکتاوکردن و سڕینەوە، کە بە دەستی داعش لە ۳ی ئابی ساڵی ۲۰۱۴ کرایە سەر شەنگال، پێدەنێتە ساڵی چوارەمەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی تەواوی کۆمەڵگای ئێزدیی بووە. لەبەرئەوە بە شێوەیەکی گشتی و پیلان بۆ داڕێژراو، هێرشیان کردە سەر ژنان.

چەتری ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، پاش ئەوەی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 'پەدەکە'، بە بێدەنگیی و بە بێ ئاگادارکردنەوە لە شەنگال هەڵهاتن و کۆمەڵگای ئێزدییان خستە ناو دەستی دڕندانەی داعشەوە و بە بێ ئەوەی هیچ بەرگریەک لە کۆمەڵگای ئێزدیی بکەن، بۆ چەتەکانی داعشیان جێهێشتن. کەسانی ئێزدیی کوژران و دەستدرێژیی کرایە سەر ژنان. ژنان ڕفێندران و کران بە کۆیلە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەی ئەو ژن و منداڵانەی کە ڕفێندراون لە بازاڕی کۆیلایەتیدا فرۆشراون، لە ڕۆژی کۆمەڵکوژییەکەوە هەتا ئێستا پێنج هەزار ژن و منداڵن".

ئەنجوومەنی ژنانی ئیزدی، گیان بەختکردوانی فەرمانی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگالی بە ڕێزەوە بە بیرهێنایەوە و دەستنیشانی کرد، ئەوان هەرگیز ئەو کچ و ژن و مندڵانەی کە بە دیل گیراون، لەبیر ناکەن و بەڵێنیان داوە هەتا ڕزگارکردنیان تێبکۆشن و تێکۆشانەکانیشیان بەهێزتر بکەن.

بەهۆی ڕژێمی فاشیستی تورکیاوە هێشتا مەترسی لەناوبردن بەردەەوامە

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەیاندا، چەتری ژنانی ئێزدیی ئاماژەیان بە مەترسییەکانی لەناوبردنی ئێزدییەکان کردووە و بە بیرهێنراوەتەوە، کە ئەندامی ناتۆ و ڕژێمی فاشیستی تورکیا، ساڵی ۲۰۱۸ بە هاوکاریی هاوپەیمانی ناتۆ، هێرشی کردە سەر عەفرین و بە شێوەیەکی دڕندانە مافەکانی مرۆڤی پێشێل کرد.

لەو بارەیەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەدان شوێنی پیرۆزی ئێزدیەکان لە عەفرین تاڵان کراون و سەدان کچ و ژنی ئێزدیی ڕفێندراون و هێشتاش دەستدرێژییان دەکرێتە سەر. ڕژێمی فاشیستی تورکیا ئەو کردارانەی بە هابەشی لەگەڵ چەتەکانی داعش ئەنجام داوە. عەفرین کە شوێنی یەکێتیی باوەڕییەکانی مەزرای بۆتانە، دەسەڵاتی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان وێنا دەکات و تۆڵە لە داگیرکەران دەکەینەوە".

چەتری ژنانی ئێزدی لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، بانگەوازیان لە هەموو ژنانی جیهان کردووە، ڕۆژی ۳ی ئاب وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی چالاکی لە دژی لەناوبردنی ژنان تەماشا بکەن و بە چالاکیی هەمەجۆر و هەمەڕەنگ، سەرنج ڕابکێشنە سەر بارودۆخی ئەو ژنانەی کە لە شەنگال کوژراون، بە دیل گیراون و کراون بە کۆیلە.

دەبێت ڕۆژی ۳ی ئاب وەک ڕۆژی چالاکیی دژ بە لەناوبردنی ژنان دیاری بکرێت

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، بزووتنەوەی ژنانی کورد لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، چالاکیی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیی سەر شەنگال ڕێک دەخەن و بۆ یادکردنەوە و ڕێزگرتنیش لە گیانی پاکی قوربانیان، ڕۆژی ۳ی ئاب لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە، لە هەموو شوێنێکی دنیا، خولەکێک بە بێدەنگیی ڕادەوەستن.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانگ لە هەموو ژنان کراوە کە ڕۆژی ۳ی ئاب، لە شار و هەرێمەکانیان بڕژێنە سەر شەقامەکان و چالاکی ئەنجام بدەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، پلانسازیی چالاکییەکانی ۳ی ئابی ۲۰۱۸ لە ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە، کە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

زنجیرە بەرنامەی چالاکیەکان:

ڕۆژی ۳ی ئابی ساڵی ۲۰۱۸

بەرلین

ڕێپێوان و میتینگ

کاتژمێر ٥ی ئێوارە

شوێن:

Brandenburger Tor

..............

سەلە

میتینگ

کاتژمێر ٤ی پاش نیوهڕۆ

شوێن:

 Grosse Plan

..............

ئاخم

میتینگ

کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ

شوێن:

Obernstrasse

.....................

بیلەفێلد

ڕێپێوان و میتینگ

کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ

شوێن:

Cih: Hauptbahnhof

................

وەسێل

ڕێپیوان و میتینگ

کاتژمێر ٠٥:٣٠ی ئێوارە

شوێن:

Feldmark

..................

ساربورکەن

میتینگ

کاتژمێر ٦ی ئێوارە

شوێن:

Europagalerie

.................

ئیمەریخ/ کلێڤە

ڕێپێوان و میتینگ

کاتژمێر ٦ی ئێوارە

شوێن:

Herzogstrasse

..............

ئۆلدەن بورگ

ڕێپێوان و میتینگ

کاتژمێر ٦ی ئێوارە

شوێن:

Hauptbahnhof

ر.م